252 جار خوێندراوەتەوە 23/02/2020

پرۆژەى هایدرۆپاوەرى دێرەلوک

پرۆژەى هایدرۆپاوەرى دێرەلوک دەکەوێتە ناحیەى دێرەلوک لە قەزاى ئامێدى شارى دهوک، لەسەر روبارى زێ ى گەورە و لە نزیک گەلى رەشاوە بە شێوەى ئاولەبەر رۆیشتوو (Run-off River) واتا خەزن و عەمبارکردنى ئاوى نییە. لە ساڵى 2005 لەلایەن کۆمپانیایەکى تورکى دیراسە بۆ پرۆژەکە کراوە و لە ساڵى 2009 پێداچوونەوە بە دیراسەکە کرا لەلایەن تیمێکى وەزارەتى کارەبا لەگەڵ کۆمپانیاى (TEPSCO) ى ژاپۆنى. هەر لە هەمان ساڵ بەهاوکارى بانکى ژاپۆنى نێودەوڵەتى (JIBC) پرۆژەکە ئامادەکرا بۆ جێ بەجێ کردن. لەساڵى 2010 حکومەنى ژاپۆن رەزامەندى لەسەر پرۆژەکەدا کە بەشێوەى قەرز و لەژێر قەرزى هاوکارى پەرەپێدانى فەرمى (Japanese ODA Loan).
بودجەى پرۆژە لە رێککەوتننامەى قەرزى یابانى دابین کراوە و ئاژانسى جایکا (JICA) ژاپۆنى سەرپەرشتى جێ بەجێ کردنى رێککەوتننامەکە دەکات، گوژمەى قەرزەکە بریتى یە لە 16.996 شازدە ملیار و نۆسەد و نەوەد و شەش ملیۆن یەنى یابانى. رێککەوتننامەکە لە رۆژى 31 / 3 / 2010 لەلایەن هەردوو حکومەتى عیراق و یابان واژۆ کـراوە و لـە رۆژى 6 / 1 / 2012 رێـکـکەوتنـنامەکە چـاڵاک بووە و کەوتە وارى جێ بەجێ کردن.
پرۆژەکە سێ گرێبەست لە خۆدەگرێت کە خزمەتگوزارى راوێژکارى و دوو پاکێجى سەرەکین:
خزمەتگوزارى راوێژکارى پرۆژە Consultant Services
بەگوێرەى رێنمایى یەکانى ئاژانسى جایکا ئامادەکارى کرا بۆ دیارى کردنى کۆمپانیاى راوێژکار بۆ پرۆژەکە، دواى هەڵسەنگاندن بۆ (5) پێنج کۆمپانیاى راوێژکار و رەزامەندى ئاژانسى جایکا، رۆژى 5/5/2011 وەزارەتمان گرێبەستى لەگەڵ کۆمپانیاى (Electroconsult S.P.A "ELC") ئیتاڵى واژۆ کرد، بە هۆى دواکەوتنى چاڵاک بوونى رێکەوتننامەکە کۆمپانیاى راوێژکار رۆژى 1 / 2 / 2012 دەست بەکاربوو وەک راوێژکار و سەرپەرشتیارى کارەکان. گوژمەى گرێبەستى راوێژکارى (072 318 20) بیست ملیۆن و سێ سەد و هەژدە هەزار و حەفتا و دوو دۆلارە و بۆ ماوەى 119 سەد و نۆزدە مانگ، تائێستا کۆمپانیاکە بەردەوامە لە پێشکەش کردنى خزمەتگوزارى راوێژکارى و سەرپەرشتى کردنى کار و چاڵاکى یەکان لە پرۆژە.
پاکێجى یەکەم: وێستگە و هێڵى گواستنەوەSubstation and Transmission Line
بریتى بوو لە:
1. دروستکردنى وێستگەیەکى نوێ ى 132 کى ڤى لە دێرەلوک.
2. فراوانکردنى وێستگەى 132 کى ڤى سەرسەنگ.
3. راکێشانى هێڵى گواستنەوەى (132) کى ڤى بەدوورى 34 کم لە نێوان وێستگەى نوێ ى دێرەلوک و وێستگەى سەرسەنگ.
لەمانگى ئادارى 2013 شیاوى (Prequalification) بۆ 12 دوازدە کۆمپانیاى بەشداربووى ئەم پاکێجە کرا و 8 هەشت کۆمپانیاى (ناوخۆ و دەرەوە) لە شیاوى یەکە دەرچوون و رەزامەندى ئاژانسى جایکاش وەرگیرا لەسەر شیاوى کۆمپانیاکان.
رۆژى 3 / 4 / 2013 نوسراوى بانگهێشتنامە ئاڕاستەى هەر هەشت کۆمپانیا دەرچووەکان لە شیاوى کرا بۆ مەبەستى کڕین و وەرگرتنى تەندەر، رۆژى 4 / 7 / 2013 لیژنەى وەرگرتنەوەى تەندەرەکان لە وەزارەت (6) شەش تەندەرى وەرگرتەوە و لیژنەیەکى تایبەت لە وەزارەت بە هاوکارى کۆمپانیـاى راوێژکارى هەڵســەنگاندنى بۆ تەنـدەرەکان کرد و 4 چوار کۆمپانیا لە هەڵسەنگاندنەکە دەرچوون دواى پەسەندکردنى ئەنجامى هەڵسەنگاندنەکە لەلایەن وەزارەتەوە رۆژى 24 / 9 / 2013 راپۆرتى هەڵسەنگاندنەکە ناردرا بۆ ئاژانسى جایکا بە مەبەستى وەرگرتنى رەزامەندییان، ئاژانسى جایکاش لە رۆژى 14 / 10 / 2013 رەزامەندى نیشاندا لەسەر راپۆرتەکە، دواى ئەوە وەزارەتمان گرێبەستى واژۆکرد لەگەڵ یەکەمى هەڵسەنگاندنەکە کە گروپى زۆزک بوو، رۆژى 25/12/2013 رەزامەندى جایکا وەرگیرا لەسەر گرێبەستیان و دواى وەرگرتنى سولفەى پێشینە (Advance Payment) کۆمپانیاکە بە فەرمى لە رۆژى 12 / 3 / 2014 دەست بەکاربوو، گوژمەى گرێبەستەکە (515 476 22) بیست و دوو ملیۆن و چوار سەد و حەفتا و شەش هەزار و پێنج سەد و پازدە دۆلار بوو و ماوەى گرێبەستیش دواى درێژکردنەوەى بووە 54 مانگ. لە رۆژى 7/8/2018 کارەکانى پاکێجەکە تەواو بوو رۆژى 9/3/2019 وەرگرتنى کۆتایى بۆ پاکێجەکە کرا و ئێستاش هەموو بەشەکانى ئەو پاکێچە لەکارکردنە و خزمەتێکى زۆر بە ناوچەکە دەکات بەتایبەتى ناوچەى شیلادزێ و بارزان.
پاکێجى دووەم: دروست کردنى هایدرۆپاوەرى دێرەلوک Construction of Deralok HPP
بریتى یە لە دروستکردنى هایدرۆپاوەرى دێرەلوک بە تواناى بەرهەمهێنانى 37 مێگاوات لە دوو یەکەى بەرهەمهێنان، پرۆژەکە پێکهاتووە لە دروستکردنى بەربەستى ئاولادەر (Diversion Weir) بە 3 سێ دەرگەى کەوانەیى (Radial Gates)، تونێلێک بە درێژى نزیکەى 100 مەتر و بە تیرەى 17 مەتر لەگەڵ کەناڵى ئاو (Tunnel & waterway Canal)، حەوزى نیشتن (De-silting Basin)، ژوورى وزە (Powerhouse) کە لە دوو تۆرباین پێک دێت و هەروەها شوێنى نیشتەجێ بوون (Residence Area).
رۆژى 8/4/2013 رەزامەندى ئاژانسى جایکا وەرگیرا لەسەر بەڵگەنامەکانى شیاوى (Prequalification Documents) بۆ کۆمپانیاکان و رۆژى 22/4/2013 بانگەوازکرا بۆ کۆمپانیاکان لە رۆژنامە و سایتە ئەلکترۆنى یەکان بڵاوکرایەوە و (52) پەنجا و دوو کۆمپانیا بەڵگـەنامەکانیان وەرگرت، رۆژى 19/6/2013 کە دوا رۆژى وەرگرتنەوەى بەڵگـەنامەکان بوو (27) بیست و حەوت کۆمپانیا بەڵگەنامەکانیان گەڕاندەوە و لیژنەیەکى تایبەت لە وەزارەت بە هاوکارى کۆمپانیاى راوێژکار هەڵسەنگاندنى بۆ بەڵگەنامە گەڕاوەکان کرد و لە ئەنجامدا (13) سـێزدە کۆمپـانیا شـیاو بوون بۆ ئەم پاکێجە، وە رۆژى 9/ 9/2013 ئاژانسى جایکا رەزامەندى نیشاندا لەسەر راپۆرتى هەڵسەنگاندنەکە.
دوابەدواى ئامادەکردنى بەڵگەنامەکانى تەندەر و وەرگرتنى رەزامەندى ئاژانسى جایکا لە سەر بەڵگەنامەکان، رۆژى 22/10/2013 نوسراوى داوەتننامە ناردرا بۆ کۆمپانیا شیاوەکان و بۆ بەشداربوون لە تەندەرى پرۆژەکە، دواى تەواو بوونى کاتى یاسایى گەڕاندنەوەى تەندەرەکان و هەڵسەنگاندن بۆ تەندەرەکان کرا و کۆمپانیاى فارابى نێودەوڵەتى و هاوبەشەکەى بڵندپایە (Farab Intl. & Boland Payah) باشترین بوون، رۆژى 19 / 5 / 2014 داواى رەزامەندى جایکا کرا لەسەر هەڵسەنگاندنى تەندەرەکان ئەوانیش رۆژى 26 / 6 / 2014 بە مەرج رەزامەندییان نیشاندا ئەویش بەهۆى بوونى کێشە و گرفتى ئابڵۆقەى نێودەوڵەتى لە سەر کۆمپانیاکانى ئێرانى کە پێویستە نوسراوى ئەستۆپاکى بدرێت بە کۆمپانیاکە لەلایەن رێکخراوى (OFAC) کە تایبەتمەندە بەم جۆرە گرفتانە، لەبەرئەوە تاوەکو نوسراوەکە لەلایەن رێکخراوەکە درا ماوەى زیاتر لە ساڵێکى خایاند. رۆژى 29 / 6 / 2015 گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا ئیمزاکرا و جایکاش لە رۆژى 30 / 7 / 2015 رەزامەند بوو لەسەر گرێبەستەکە، گوژمەى گرێبەستەکە (920 344 129) سەد و بیست و نۆ ملیۆن و سێ سەد و چل و چوار هەزار و نۆ سەد و بیست دۆلارە و بۆ ماوەى 54 مانگ. دواى وەرگرتنى سولفەى پێشینە، کۆمپانیاى جێ بەجێکار رۆژى 21/2/2016 دەست بەکاربوو لە پرۆژە. ئێستا کارکردن لە پرۆژە بەردەوامە و رێژەى 70% لەکارەکان ئەنجامدراوە و پێش بینى دەکرێت دواى 15 مانگى تر کارەکانى ئەو پاکێجى پرۆژەیە تەواو بێت.

لقمــــان محمـــود کریـــم
جێگرى سەرۆکى تیمى بەڕێوەبردنى پرۆژە
19 / 2 / 2020

482272322020_02 Cermony 2015.jpg

441372322020_14 Deralok Project 2020.jpg

111472322020_03 Dearlok S.S..jpg

401472322020_04 Sarsing S.S..jpg

291572322020_05 Deralok Wier 2018.jpg

591672322020_06 Draft Tube 2018.jpg

251772322020_08 Deralok HPP Overview 2019.jpg

11872322020_09 Deralok Tunnel 2019.jpg

431872322020_10  Deralok Hpp 2019.jpg

181972322020_11 Wier and Intake 2019.jpg

511972322020_12 Powerhouse 2020.jpg

122172322020_07 Deralok Tunnel 2019.jpg

582172322020_13 Deralok View 2020.jpg

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

sawen

 


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure