669 جار خوێندراوەتەوە 17/02/2020

گرێبەستێکی بۆ ئەنجامدانی پرۆژەیەکی گرنگ لەزاخۆ واژوو کرا

بەمەبەستی ئەنجامدانی پرۆژەیەک بۆ راکێشانی هێڵی 132 کەی ڤی نێوان وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای کاشێ و بەستنەوەی بە وێستگەیەکی گۆڕینی کارەبا گرێبەستێک بۆ ئەنجامدانی پرۆژەیەکی گرنگی راکێشانی کارەبا بەدرێژایی 50 کیلۆمەتر واژووکرا.

رێکەوتی 17/2/2020 ئەندازیار کەمال محمد  ساڵح وەزیری کارەبا گرێبەستێکی لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای ( ستێر- شاندز) بەگوژمەی نۆ ملیۆن و شەش سەدوو بیست هەزار دۆلار واژووکرد، لە رێورەسمی واژووکردنی گرێبەستەکەدا وەزیری کارەبا سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ تەرخانکردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ ئەنجامدانی پرۆژەکە لەزاخۆو رایگەیاند : ( خەڵکی زاخۆ شایەنی پرۆژەو کاری گەورەن و چەندین ساڵە وێڕای گەورەبوون و فراوانبوونی شارەکەیان ژێرخانی گواستنەوەی کارەبایان بەپێی پێویست نییە راکێشانی ئەم هێڵەش سوودێکی زۆری بۆ بەکارخستنی ئەو وێستگەیە دەبێت کە تەواو بووەو بەهۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعشەوە نەتوانراوە ببەسترێتەوە بە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەباوە)، لەتەوەرێکی قسەکانیدا وەزیری کارەبا داوای لە هەردوو کۆمپانیا کرد لەماوەی دیاریکراوی خۆیدا کە 180 رۆژە و بەبێ دواکەوتن ئەو پرۆژەیە ئەنجام بدرێت و پابەندی کوالێتی بەرزو رێنمایی و راسپاردەکانی وەزارەت بن.
وەزارەتی کارەبا لەبەرنامەیدایە هەموو ئەو گرفت و کێشانەی تایبەتن بەگواستنەوەی وزەی کارەبا و بەستنەوەی وێستگەکانی گۆڕینی کارەبا و بەکارخستنیان ژمارەیەک پرۆژە لەناوچە جیاجیاکانی کوردستان ئەنجام بدات .

245781722020_1.jpg

595781722020_2.jpg

255881722020_5.jpg

485881722020_4.jpg

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure