212 جار خوێندراوەتەوە 12/02/2020

وەزیرى کارەبا پیشوازى لە کونسوڵى گشتى کۆریاى باشوور کرد

ئەندازیار کەمال محمد صاڵح وەزیرى کارەبا لە نووسینگەى تایبەتى خۆى پێشوازى لە (جۆى کواى شین ) کونسوڵى گشتى کۆریاى باشوور لە هەرێمى کوردستان کرد .لە و دیدارەدا کە ژمارەیەک لە بەر پرسانى وەزارەت ئامادەیبوون وەزیرى کارەبا سوپاسى حکومەت و گەلى کۆریاى باشوورى کردبۆ بەردەوام بوونى کارەکانیان لە هەرێمى کوردستان سەڕەڕاى ئاڵۆزییەکانى عێڕاق و ناوچەکە ،کونسوڵى گشتى کۆریاى باشوور سوپاسى وەزیرى کارەباى کرد کە هەر دەم پالپشتى کۆمپانیا کۆرییەکانى کردوە لە بوارى کارەبا کاریان کردوە لە هەریمى کوردستان دواتر مەبەستى سەردانەکەى خستە ڕوو کە زیاتر بۆ تەواو بوون و ڕادەستکردنى پڕۆژەى وێستگەى هەڵمى خەبات بوو کە ئیستا لە قۆناغى تێست دایە و 200 مێگاوات کارەباى کاردەکات ، بڕیارە لە ماوەى مانگیکدا تەواوى ئەو پڕۆژە ستراتیژییەى وەزارەتى کارەبا تەواو بێت و بە خستنە کارى تەواوى پڕۆژەکە ڕێژەى بەرهەمهێنانى کارەبا زیاد دەبێت

473581222020_kore1.jpg

113681222020_kore22.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure