275 جار خوێندراوەتەوە 02/02/2020

هەڵمەتی بڕینی کارەبای زێدەڕۆیی دەستی پێکرد

ئەمڕۆ رێکەوتی 2/2/2020 لە شاری هەولێر هەڵمەتی بڕینی زێدەڕۆیی سەر تۆڕەکانی کارەبا دەستی پێکرد، دوای ئەوەی هەڵمەتەکە لەلایەن وەزیر کارەبا و وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێرەوە راگەیەنرابوو؛ هەڵمەتەکە لەگەرەکی مامۆستایان ( ئەمین عامەکان) و گەڕەکی (وەزیران) دەستی پێکرد، کە پێشتر راگەیەنرا کە هەڵمەتەکە لەو گەڕەکانەوە دەست پێدەکەن کە قەبارەی خانووەکانیان گەورەیەو لەناو کۆمەڵگەدا بە دەستڕۆشتوو ناو دەبرێن، لەو هەڵمەتەدا نەبەز عەبدولحەمدی قایمقامی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی دابەشکردنی کارەبا و بەڕێوەبەرای گشتی کارەبای هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە کارمەندان و ئەندازیارانی کارەبا و هێزەکانی ناوخۆ ئامادەیبوون باس لە ئامانجی سەرەکی هەڵمەتەکە کرا بۆ باشکردنی دۆخی کارەبا و زیادبوونی کاتژمێرەکانی کارەبایە بەهاوڵاتیان و جێبەجێکردنی دادپەروەرییە لەدابەشکردنی کارەبادا، لەلایەن خۆشیەوە بەڕێوەبەری گشتی کارەبای هەولێر سوپاسی ئەو هاوڵاتیانەی کرد کە لەماوەی دوو مانگدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی کارەبایان کردووەو گرفت و کێشەکانی کارەباکانیان چارەسەر کردووە، هەروەها رایگەیاند لەدوو مانگی رابردوودا بەهەزارەها هاوڵاتی کە خانووەکانیان سەرپێچی بووەو پێوەریان نەبووە سوودیان لەو بڕیارە وەرگرتووە کە پێوەری کارەبایان بۆ دانراوە ئەمە وێڕای ئەوەی سەدان هاوڵاتی کە گرفتی پێوەریان هەبووە گرفتەکانیا چارەسەر کراوە.
هەڵمەتی بڕین و نەهێشتنی سەرپێچیەکانی کارەبا لەهەرسێ پارێزگای کوردستان و ئیدارەی گەرمیان دەست پێدەکات، دوای ئەوەی لەماوەی دوو مانگی رابردوودا کارئاسانی بۆ ژمارەیەکی زۆری ئەو هاوبەشانەی کارەبا کرا کە کێشەو گرفتیان لە پێوەرەکانی کارەبادا هەبوو ، لەلایەکی دیکەوە کۆمەڵێک رێوشوێنی یاسایی و دارایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە بەزێدەڕۆیی کارەبایان راکێشاوە یاخود دەسکاری پێوەرەکانیان کردووە .

23378222020_2.jpg

25398222020_3.jpg

5408222020_4.jpg

12418222020_5.jpg

27428222020_1.jpg

 

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure