195 جار خوێندراوەتەوە 29/01/2020

لەدیوانی پارێزگا وەزیری کارەبا و پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوە

رێكەوتی 29/1/2020 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا و شاندی یاوەری سەردانی پارێزگای هەولێری كردوو لەلایەن دكتۆر فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر پێشوازیان لێكرا، دواتر لەكۆبوونەوەیەكدا كە هەریەك لە هێمن قادرو تاهیر عەبدوڵا جێگرانی پارێزگاری هەولێر ئامادەیبوون باس لەچارەسەرکردنی کێشەی کارەبا و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو بۆ کارئاسانی هاوڵاتیان و گەیاندنی تۆڕی کارەبا بەو شوێنانەی کە هێشتا کارەبایان پێ نەگەیشتووە و پێویستیان پێەتی کرا، هەروەها تیشک خرایە سەر زێدەڕۆیی سەر تۆڕی کارەبا و ئەو ئامادەکاریانەی کراوە بۆ ئەنجامدانی هەڵمەتی بڕینی سەرپێچی و زێدەڕۆی سەر تۆڕی کارەبا کە بڕیارە لە 2020.2.2 لەهەموو قەزا و ناحیەکان و سەنتەری شاری هەولێر دەست پێبکات، لەوبارەیەوە هەردولا بەوردی جەختیان لەسەر ئەوە ڕێوشوێنانەکردووە کە پێویستە بگیرێتە بەر لەبەرامبەر بنبڕکردنی زێدەڕۆیی سەر تۆڕی کارەبا.
لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا باس لە کارئاسانی بۆ هاوڵاتیان کرا لە دانی پارەی کارەبا بەشێوەی قستی مانگانە و لەلایەن پارێزگاری هەولێر تەئکید لەوەکرایەوە کە پێویستە ماوەی ئەو قستەی کە دانراوە بۆ هاوڵاتیان درێژبکرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ڕێوشوێنێکی گونجاو دیاری بکرێت، پاشان باس لە جیاکردنەوەی جۆری پێدانی کارەبای پیشەسازی و کشتوکاڵی کرا و ئاماژە بەوە كرا کە پێویستە بەگوێرەی جۆری پڕۆژەکان مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و چاو بەنرخی یەکەی کارەبای پیشەسازی بخشێنرێتەوە.
لەلایەن خۆیەوە وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان تەئکیدی لەسەر ئەوە کردەوە کە بەهەموو شێوەیەک پاڵپشت و هاوکاری پارێزگا و پارێزگاری هەولێرین و هەرچی لە توانا و دەسەڵاتماندا هەبێت ئێمە لەگەڵتانین، لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر سوپاسی وەزیری کارەبای کرد و ئاماژەی بەوەدا کە هەرچی لە تواناماندا هەیە دەیخەینە گەڕ بۆ زیاتر پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان پارێزگای هەولێر و وەزارەتی کارەبا بەمەبەستی پتر خزمەتکردنی هاوڵاتیانی سنوری شاری هەولێر.

32167222020_11.jpg

2177222020_22.jpg

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure