520 جار خوێندراوەتەوە 29/01/2020

وەزیرى کارەبا : ئامانجمان لە هەر پڕۆژەیەک و واژووکردنى گرێبەستێک باشترکردنى کارەبایە .

سەر لە بەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە بەروارى 29/1/2020 ئەندازیار کەمال محمد صاڵح لە نوسینگەى تایبەتى خۆى پێشوازى لە کۆمپانیاى (Best) کرد مەبەستى دانانى پڕۆژەى (دامەزراندنى وێستگەى مۆبایلى دێرى ) لە پارێزگاى هەولێر .
وەزیرى کارەبا جەختى لەوە کردەوە لە بەرنامەى وەزارەت دایە زیاتر بایەخ بە پڕۆژەکان بدرێت و لە کاتى دیارى کراوى خۆیان دا تەواو بکرێن بۆ ئەوەى هاوبەشان و هاوڵاتیان سوودمەندبن و تەئکیدى کردەوە لە بەرنامەى چاکسازى وەزارەت دایە هەر کۆمپانیایەک پابەند نەبێت بە مەرج و ڕێنماییەکان لە تەواو کردنى پڕۆژەکان لە و ماوەى کە بۆى دیاریکراوە لە لایەن وەزارەت سزا دەدرێت و جارێکى تر مامەڵەى لە گەڵ دا ناکرێت ئەمەش بە ئامانجى ئەوەى تەواوى پڕۆژەکان لە کاتى خۆیدا تەواو بکرێت و کۆمپانیاکانى بوارى کەرتى کارەباش کێ بڕکێ بکەن بۆ پێشکەش کردنى باشترین پڕۆژە بە کوالیتى بەرز .

لە تەوەرێکى تردا بە ئامادەبوونى ئەندازیار کەمال محمد صاڵح وەزیرى کارەبا و کۆمپانیاى (Best) ڕێوڕەسمى واژووکردنى گرێبەستى پڕۆژەى (دامەزراندنى وێستگەى مۆبایلى دێرى ) لە پارێزگاى هەولێر کرا بە گوژمەى 1 ملیار و 429 چوار سەد و بیست و نۆ ملیۆن 632 شەش سەد و سى و دوو هەزار و 298 دووسەد و نەوەد و هەشت هەزارە و ماوەى تەواو بوونى پڕۆژەکەش (180) ڕۆژە دواتر کۆمپانیاى (Best) سوپاسى وەزیرى کارەبا یا ن کرد بۆ ئەم پاڵپشتى و بایەخ دانەى کە بە پڕۆژەکان دەدات و بەلێنیان دا لە ماوەى دیارى کراو دا پڕۆژەکە بە کوالێتى بەرز تەواو بکەن پێشکەشى وەزارەت بکەن .
تەواو بوونى ئەو پڕۆژە دەبێتە هۆى ئەوەى بار زۆرى لە سەر کارەباى ئەم ناوچە کەم دەکاتەوە و هاوبەشانى زیاتر سوودمەند دەبن لە کارەباى نیشتیمانى .

21192912020_1.JPG

221192912020_2.JPG

361192912020_3.jpg

571192912020_5.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure