211 جار خوێندراوەتەوە 28/01/2020

وەزیری كارەبا: كێشەی كارەبای گوندەكانی سنووری قەراج و كەندیناوە چارەسەر دەكەین

بەمەبەستی گەیاندنی داواكاریی و كێشەو گرفتەكانی دابەشكردنی كارەبا لەسنووری گوندەكانی قەراج و كەندیناوەی سەر بەناحیەی دیبەگەی پارێزگای هەولێر، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ رێكەوتی 28/1/2020 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازیی كرد لە نوێنەری ئەنجومەنی گوندەكانی قەراج و كەندیناوە . وەزیری كارەبا وێڕای بەخێرهاتنی نوێنەرانی گوندەكان باسی گرنگی و پێویستی كارەبای كردوو ئاماژەی بەهەوڵەكانی وەزارەت كرد بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی كارەبا و باشتر گەیاندنی ئەو خزمەتگوزارییە بۆ هاوڵاتیان بەگشتی و چارەسەركردنی كێشەی گەیاندنی كارەبا بۆ گوندەكان. لەلایەن خۆشیانەوە نوێنەری ئەنجومەنی گوندەكان سوپاس و پێزانینی خۆیان دەربڕی بۆ ئەو كارانەی لەو سنوورەدا ئەنجامدراوە، لەتەوەرێكی دیدارەكەدا باسی داواكاریی و كێشەو گرفتەكانیان كرا كە لەبواری گەیاندن و دابەشكردنی كارەبا ئەو گوندانە هەیانە، وەزیری كارەبا بەڵێنی پێدان بەدواداچوون بۆ سەرجەم ئەو گرفت و كێشانە بكات و ژمارەیەكیش پرۆژەو كار لەو ناوچانەدا جێبەجێ دەكرێت.

1744102812020_2.jpg

3544102812020_1.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure