1405 جار خوێندراوەتەوە 16/01/2020

وێستگەیەکی مۆبایل بۆ ناحیەی قورەتوو لەگەرمیان دادەنرێت

بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی گواستنەوەی کارەبا و کەمکردنەوەی لۆد لەسەر وێستگەی کارەبای ( ساڵح ئاغا) لەناحیەی (قورەتوو) لەگەرمیان ؛ وەزارەتی کارەبا گرێبەستێک بۆ دانانی وێستگەیەکی مۆبایل واژوو دەکات.
رێکەوتی 16/1/2020 ئەندازیار کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای (مادۆ) بەگوژمەی 1 ملیار و 221 ملیۆن و 144 هەزار دینار واژوو کرد، بۆ دانانی وێستگەیەکی مۆبایل لە ناو وێستگەی ( ساڵح ئاغا ) لەناحیەی ( قورەتوو) لەدەڤەری گەرمیان، لەرێورەسمی واژووکردنی گرێبەستەکەدا وەزیری کارەبا وێڕای پیرۆزبایی لە کۆمپانیای ( مادۆ) کە وێستگەکەی مۆبایل دادەنێت و داوای لێکرد پابەندی کات و کوالێتی و رێنماییەکانی گرێبەستەکە بێت و لەماوەی دیاریکرداوی خۆیدا کە 180 رۆژە کارەکان تەواو بێت و وێستگەکە بەگەربخرێت، هەروەها تەواویی ئاسانکاریی وەزارەتی بۆ خستنەڕوو تا بتوانێت بەسەرکەوتوویی کارەکانیان ئەنجام بدەن.
لای خۆیەوە کۆمپانیای (مادۆ)  سوپاسی وەزارەتی کارەبایان کردوو رایانگەیاند کە هەوڵی تەواو دەدەن بۆ ئەوەی پرۆژەکە لەماوەو کوالێتی پێویستدا ئەنجام بدەن. 

بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا و فراوانبوون و زۆربوونی پرۆژەکان هۆکارێکی سەرەکییە بۆ فشارخستنە سەر وێستگەو تۆڕەکانی کارەبا ، وەزارەتی کارەباش لەرێگەی دابینکردنی وێستگەی مۆبایلەوە کە جێبەجێکردنی کات و ماوەیەکی کەمی دەوێت بەراورد بەدروستکردنی وێستگەکانی دیکە لەهەوڵی بەردەوامدایە بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە، ئەم پرۆژەیەش بۆ ناحیەی قورەتوو لەگەرمیان سوودی زۆری دەبێت بۆ کەمکردنەوەی پاڵەپەستۆو لۆد لەناوچەکەو بەتایبەتی لەسەر وێستگەی ساڵح ئاغا.

263281612020_1.jpg

253381612020_2.jpg

493381612020_3.jpg

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure