602 جار خوێندراوەتەوە 15/10/2019

وەزیری كارەبا پرۆژەكانی وێستگەی گۆڕینی لە شاری هەولێر و دەوروبەری بەسەركردەوە

لەدرێژەی كاروچالاكیەكانی وەزارەتی كارەبا و بەمەبەستی بەسەركردنەوەی پرۆژەكانی كارەبا پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ رێكەوتی 10/15 /2019 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا بەیاوەری شاندێكی باڵای وەزارەت هەریەك لە پرۆژەكانی وێستگەكانی (نووسەران و ئازادی نوێ و نیشتمان و رووناكی و باداوە)ی بەسەركردەوە. لەو سەردانەیدا كە بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوەی كارەبا و بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر و ژمارەیەك لە ئەندازیارانی كارەبا یاوەری بوون، وەزیری كارەبا لەنزیكەوە لەبەڕێوەچوونی ئیشوكارەكانی وێستگەكانی گۆڕینی كارەبای پرسیەوەو لەگەڵ كۆمپانیاكانی جێبەجێكاری پرۆژەكان گفتوگۆی لەسەر ئاستەنگ و بەربەستەكانی بەردەم تەواوبوونی پرۆژەكان كرد بەتایبەتی كە بەهۆی قەیرانی داراییەوە هەندێك لەو پرۆژانە جێبەجێكردنی كارەكانیان دواكەوتووە. وەزیری كارەبا داوای لەكۆمپانیاكانی جێبەجێكارو بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی كارەبا و تیمەكانی گواستنەوەی كارەبای هەولێر كرد بەزووترین كات دەست بەجێبەجێكردنی كارەكان بكرێت و هەرچی لەتوانای وەزارەتی كارەباشدایە لەكار ئاسانی و هاوكاری پێشكەشی كۆمپانیاكان دەكرێت، تاوەكو بەباشترین كوالێتی و بەرەچاوكردنی لایەنی هونەری لەماوەیەكی كەمدا ئەو پرۆژانە تەواو بكرێن. سەبارەت بەگرنگی ئەم پرۆژانەش وەزیری كارەبا رایگەیاند بەتەواو بوونی ئەم وێستگانە بەشێكی زۆری بارزۆری لەسەر تۆڕی كارەبای هەولێرو دەوروبەری كەم دەبێتەوەو خزمەتگوزاریی كارەبا باشتر دەگەیەنرێتە هاوڵاتیان.
دوای نیوەڕۆی هەمان رۆژ ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا هەر یەك لەوێستگەكانی (كەسنەزان و بەحركە و شوێنی دامەزراندنی وێستگەی شاوەیس)ی لەدەوروبەری شاری هەولێر بەسەركردەوەو لەنزیكەوە لەبەڕێوەچوونی ئیشوكارەكانی كۆڵیەوە، بەتایبەتی لەو ناوچانەدا وێستگەو محاویلەو تۆڕەكانی كارەبا بارزۆریەكی زۆریان لەسەرە.
وێستگەكانی گۆڕینی كارەبا رۆڵێكی گەورەیان لە پەرەپێدان و پێشخستنی ژێرخانی كارەبا هەیە و وەزارەتی كارەباش ژمارەیەك لە پرۆژەكانی دامەزراندنی وێستگەی تەواو كردووەو تەنیا بەستنەوەیان ماوە بەهێڵی كارەبای نێشتمانیەوە.

34241415102019_1.jpg

18251415102019_2.jpg

33261415102019_4.jpg

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure