329 جار خوێندراوەتەوە 10/3/2019

وەزیری كارەبا: پێویستە وێستگەی هایدرۆپاوەری دێرەلۆك لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا تەواو بكرێت

ئەمڕۆ رێكەوتی 3/ 10/2019 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئیشوكارەكانی پرۆژەی دیلەلۆك كردوو لە نزیكەوە گوێبستی ووردەكارییەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەكە بوو. لەو كۆبوونەوەیەدا كە بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا و تیمی جێبەجێكارو كۆمپانیای كۆنتراكتەر و نوێنەرانی كۆمپانیای راوێژكاری ELC ئیتاڵی پرۆژەكە ئامادەیبوون، وەزیری كارەبا داوای لەهەردوو كۆمپانیا كرد هەموو توانای خۆیان بخەنەگەڕ لە پێناو جێبەجێكردنی ئەو پرۆژەیە لەكاتی خۆیدا و پابەندی هەموو رێنمایی و مەرجەكانی گرێبەستەكە بن و ئامادەیی وەزارەتیشی دەربڕی بۆ پێشكەشكردنی هەموو كار ئاسانی و هاوكارییەك. لەلایەن خۆشیانەوە بەرپرسان و ئەندازیارانی هەردوو كۆمپانیا سوپاسی وەزارەتی كارەبایان كرد بۆ پێشكەشكردنی ئەو ئاسانكاری و یارمەتیانەی وەزارەت و بەڵێنیان دا لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا ئەو پرۆژەیە بەسەركەوتوویی جێبەجێ بكەن. 

وێستگەی هایدرۆپاوەرو بەنداوی دێرەلۆك جگە لەبەنداوەكە دامەزراندنی وێستگەیەكی 132 كەی ڤی و هێڵی دێرەلۆك- سەرسەنگ و فراوانكردنی وێستگەی 132كەی ڤی سەرسەنگ لەخۆدەگرێت.

409153102019_1-.JPG

4310153102019_2-.JPG

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure