346 جار خوێندراوەتەوە 01/10/2019

وەزیری كارەبا و كونسوڵی بەشی ئابووری لەباڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق باسی قەرزەكانی عێراقیان كرد لەبواری كارەبا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا هەرێم پێشوازی كرد لە باتریك ئێم بەرپرسی كاروباری بەشی ئابووری لەباڵێۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق و شاندی یاوەری، لەو دیدارەدا بەڕێوەبەرانی گشتی بەرهەمهێنان و گواستنەوەو بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبا ئامادەیبوون وەزیری كارەبا وێڕای بەخێرهاتنی بەرپرسی كاروباری ئابووری لە باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لەعێراق باسێكی سەبارەت بە كاروبارەكانی وەزارەت و ئەو هاوكارییانە كرد كە لەماوەی رابردوودا وەزارەت پێشكەشی وەزارەتی كارەبای عێراق و تۆڕی كارەبای عێراقیان كردووە، لەلایەن خۆیەوە كونسوڵی ئەمەریكا لە عێراق بۆ كاروباری ئابووری پیرۆزبایی لە وەزیری كارەبا كرد لەئەركی نوێی داو ئومێدەوار بوو لەداهاتوودا پەیوەندییەكانی نێوان وەزارەتی كارەبا و باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق زیاتر بەرەوپێشەوە بچێت و ئامادەیی خۆشی دەربڕی بۆ پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییەكانیان لەپێناو پێشخستنی كەرتی كارەبا لەهەرێمی كوردستان.
تەوەرێكی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بەو قەرزانەی عێراق لەبواری ئەنجامدانی پرۆژەكان وەریگرتووەو بەشی هەرێمی كوردستانی لێنەداوە، لەم رووەوە وەزیری كارەبا داوای لە كونسوڵی ئەمەریكا كرد وڵاتەكەی هەوڵەكان بخاتەگەڕ لە پێناو وەرگرتنی بەشی هەرێمی كوردستان لەو قەرزانە بەتایبەت ئەوەی پەیوەندی بە پێشخستن و جێبەجێكردنی پرۆژەكانی كارەباوە هەیە بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستانیش لێی سوودمەند بێت، كونسوڵی ئەمەریكا ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ بەدواداچوونی ئەو بابەتە.

484281102019_1.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure