518 جار خوێندراوەتەوە 9/29/2019

لەدیدارێكدا وەزیری كارەبا لەگەڵ پارێزگاری هەولێر باسی پێوەری زیرەك و نەهێشتنی سەرپێچیەكان كرا

بەمەبەستی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان وەزارەت و پارێزگای هەولێرو یەكە ئیدارییەكان و نەهێشتنی سەرپێچیەكانی كارەبا، ئەمڕۆ رێكەوتی 29/9/2019 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا سەردانی پارێزگای هەولێری كردوو لەلایەن فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێرەوە پێشوازی لێكرا، لەو سەردانەدا وەزیری كارەبا وێڕای پیرۆزبایی لە پارێزگاری هەولێر لە ئەركی نوێی دا و ئومێدی سەركەوتنی بۆ خواست، دواتر لەو دیدارەدا وەزیری كارەبا باسی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەی (تۆڕی زیرەك) و بەستنی پێوەری زیرەكی لەچەند شوێنێكی پیشەسازیی و گەڕەكێكی ناو شاری هەولێر كردوو جەختی لەسەر گرنگی جێبەجێكردنی ئەو پرۆژەیە كردوو رایگەیاند: پرۆژەی تۆڕی زیرەك و دانان و بەستنی پێوەری زیرەك لەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستان و چارەسەركردنی كێشەی كارەبادایە چونكە لەلایەك سەرپێچیەكان ناهێڵێت و لەلایەكی دیكەوە باشتر سیستەمی كارەبا بەڕێوەدەبرێت و داتاو زانیاری راست و ووردی هاوبەشانی كارەبا دەگاتە وەزارەت و ئەو بارگرانی و پاڵەپەستۆیانەش كۆتاییان دێت كە لەهەردوو وەرزی زستان و هاویندا رووبەرووی محاویلەو وێستگەو تۆڕی كارەبای نیشتمانی دەبێتەوە..). لەم رووەوە پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی لەو هەڵمەتە فراوانە كرد كە وەزارەتی كارەبا لەماوەی ئەم سێ مانگەدا لەشاری هەولێر لە بواری پرۆژەی تۆڕی زیرەك دەستی پێكردووەو ، ئامادەیی خۆشی دەربڕی بۆ پاڵپشتی و پشتگیریكردنی پرۆژەكانی وەزارەتی كارەبا و بەڵێنی پێشكەشكردنی هەموو هاوكاری و یارمەتییەكی وەزارەتی دا بۆ نەهێشتنی سەرپێچیەكان و زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتیانی خۆشەویستت و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان وەزارەتی كارەبا و پارێزگای هەولێر.

1922202992019_1.JPG

424202992019_2.JPG

3524202992019_4.JPG

5624202992019_5.JPG

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure