621 جار خوێندراوەتەوە 26/09/2019

پرۆژەی تۆڕی زیرەک لە پارێزگای دهۆک دەستی پێکرد

دوای ئەوەی لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا بەئامادەبوونی رێزداران ماجید سەید ساڵح پارێزگاری دهۆک بەوەکالەت و جەهوەر عەلی قایمقامی قەزای دهۆک و ئەندازیار محمد ئەحمەد سلێمانی بەڕێوەبەری گشتی دیوان پرۆژەی تۆڕی زیرەک لە پارێزگای دهۆک دەستی پێکرد، لە ئێستادا تیمەکانی دانان و بەستنی پێوەرەکان لەگەڕەکی تاخی شاخکی بەرامبەر مزگەوتی جودی دەستیان بەکارەکانیان کردووە، سەبارەت بەگرنگی پرۆژەکەش ئەندازیار محمد ئەحمەد سلێمان بەڕێوەبەری گشتی دیوان و بەڕێوەبەری پرۆژەکە سەبارەت بەگرنگی ئەم پرۆژەیە وتی : ئەم پرۆژەیە لەخزمەتی هاوڵاتیان و باشترکردنی رەوشی کارەبادایە بەتایبەتی کە سنوورێک بۆ سەرپێچیەکانی کارەبا دادەنێت و رۆڵی دەبێت لە کەمکردنەوەی بارزۆری لەسەر محاویلەو تۆڕەکانی کارەبا و فیدرەو وێستگەکان ، لەبەرامبەر دانان و بەستنی پێوەرەکان و کارەکانی تەواویی پرۆژەی (تۆڕی زیرەک) هیچ پارەیەک لە هاوڵاتیان وەرناگیرێت.
پرۆژەی تۆڕی زیرەک بە تێچوونی 300 ملیۆن دۆلار بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن و 500 هەزار هاوبەشی کارەبا لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان دادەنرێت و لەلایەن چەند کۆمپانیایەکی بیانی و ناوخۆییەوە جێبەجێ دەکرێت.

155072692019_1.jpg

105372692019_2.jpg

315272692019_3.jpg

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure