279 جار خوێندراوەتەوە 9/5/2019

لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردی بناغەی هێڵی گواستنەوەی كارەبای (خەبات– زەنگەنان)دانرا

ئێوارەی ئەمڕۆ لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، مەراسیمی بەردی بناغەی هێڵی گواستنەوەی كارەبا لەنێوان (خەبات - زەنگەنان) لەلایەن بەڕێزان ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا و فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆك لە ناحیەی رۆڤیای سەر بەپارێزگای دهۆك دانرا، لەو مەراسیمەدا كە ژمارەیەكی بەرچاو لە پیاوە ماقوڵانی ناوچەكەو بەرپرسانی یەكە ئیدارییەكان و راوێژكاران و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەتی كارەبا ئامادەیبوون، وەزیری كارەبا وێڕای سوپاسی سەرۆكی حكومەت و ئەنجومەن وەزیران بۆ ئەو پاڵپشتی و هاوكارییەی پێشكەشی وەزارەتیان كردووە، هەروەها سوپاسی بەڕێز پارێزگاری دهۆكیشی كرد لەبەرامبەر ئەو خەمخۆری و هەوڵانەی بۆ ئەنجامدانی ئەم پرۆژەیەو پێشتریش بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكانی دیكەی وەزارەت ئەنجامی دابوو، لەتەوەرێكی قسەكانیدا وەزیری كارەبا سوپاسی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد كە پاڵپشتی و هاوكاریی وەزارەتی كارەبایە لەپێنا چارەسەركردنی كێشەی كارەبا و بەگەڕخستنەوەی پرۆژەكانی وەزارەت ، لەتەوەرێكی قسەكانیدا وەزیری كارەبا باسی لە گرنگی ئەو هێڵە كرد لە بونیاتنانی ژێرخانی كارەبا و گەیاندنی وزەی زیاتر لەنێوان پارێزگاكانی كوردستاندا و دروستكردنی دادپەروەرییەك لەدابەشكردنی كارەبا ، ئەوەشی خستەڕوو ئەنجامدانی ئەم پرۆژەیە بەدرێژایی 33 كیلۆمەتر و لەماوەی تەنیا 120 رۆژ و بەتێچوونی 7ملیۆن و 425 هەزار دۆلار دەستكەوتێكی گەورەی وەزارەتی كارەبایە، بەتەواوبوونی پرۆژەكەش بەشێكی گەورەی گرفتی كارەبای پارێزگای دهۆك چارەسەر دەبێت، هەروەها داوای لەكۆمپانیای هێرۆ كرد پابەندی كات و كوالێتی پرۆژەكە بن چونكە دەمێكە خەڵكی پارێزگای دهۆك چاوەڕوانی چارەسەركردنی كەمی گواستنەوەی بەشە كارەبای پارێزگاكەیانن، هەروەها بەڵێنی بەدانیشتوانی كوردستان دا لەسەرجەم پارێزگاكانی كوردستان و شاروشارۆجگەكان وەزارەتی كارەبا دەست بە جێبەجێكردنی پرۆژەكانی دەكاتەوە.
لەتەوەرێكی قسەكانیدا وەزیری كارەبا باسی لە كارنامەی وەزارەتی كارەبا و بەرنامەی وەزارەت كردوو رایگەیاند وەزارەتی كارەبا دەستی كردووە بەجێبەجێكردنی هەنگاوەكانی چارەسەركردنی سەرجەم گرفتەكانی كارەبا و لەم پێناوەشدا كارنامەیەكی بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان ئامادەكردووەو بەو هیوایەی پەسەند بكرێت.
لەوتەیەكیشدا فەرهاد ئەتروشی بەناوی خەڵكی دهۆكەوە سوپاسی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد و رۆڵ و كاری وەزیری كارەبا و وەزارەتی كارەباشی بەرز نرخاند ، لەبەرامبەر ئەو كارو پرۆژانەی پێشكەشی پارێزگای دهۆك دەكەن و ئومێدی خواست لەم چەند ساڵەی دواییدا بەهەمووان بتوانن كەرتی كارەبا بەرەو پێشەوە ببەن و چارەسەری یەكجارەكی كێشەی كارەبا بكرێت، بەتایبەتی جێبەجێكردنی پرۆژەی راكێشانی بۆری غاز بۆ وێستگەی غازی دهۆك.
هەر لەو مەراسیمەدا ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وەڵامی پرسیارەكانی دەزگاكانی راگەیاندنی دایەوە.

 

361820592019_1.jpg

131920592019_2.JPG

461920592019_3.JPG

202020592019_IMG_3055-1500.jpg

22120592019_IMG_3048-1500.jpg

 

 

572120592019_IMG_3063-1500.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure