102 جار خوێندراوەتەوە 9/1/2019

وەزیری كارەبا رۆڵ و گرنگی كرێكاران و تەكنیكارانی كوردستانی بەرز نرخاند

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا لە نووسینگەی تایبەتی خۆی چاوی بە چالاك رەفیق نەقیبی سەندیكای تەكنیكارانی ئەندازەی كوردستان و شاندی یاوەری كەوت، سەرەتا شاندی میوان ئومێدی سەركەوتنیان بۆ وەزیری كارەبا خواست لەئەركی نوێی دا و باسێكی رەوشی تەكنیكاران و گرفت و كێشەكانیان كرد، وەزیری كارەبا لە وتەیەكیدا جەختی لەسەر رۆڵ و گرنگی كرێكاران و تەكنیكارانی كوردستان كردەوە كە لەپێناو رووناككردنەوەی ماڵەكان بەشەوو رۆژ لەكاردان و لەم پێناوەشدا چەندین قوربانی و برینداریان داوە، دواتر هەردوو لا لەسەر چەند تەوەرەیەكی پەیوەندار بەرەوشی تەكنیكاران و لایەنی سەلامەتی و بەرزكردنەوەی تواناو كردنەوەی خولەكانی مەشق و راهێنان كردەوە، لەلایەن خۆیانەوە شاندی میوان سوپاسی وەزیری كارەبایان كرد كە لەكارنامەی نوێی وەزارەكەیدا گرنگیەكی زۆر بە كردنەوەی خولەكان و بەرزكردنەوەی توانای فەرمانبەران و تەكنیكارانی كوردستان كراوەتەوە . هەر لەو كۆبوونەوەیەدا وەزیری كارەبا ئامادەیی وەزارەتی نیشاندا بۆ هەر پێشنیارو بۆچوونێك كە دەبێتە هۆی باشتركردنی رەوشی بژێوی ژیانی تەكنیكاران و پاراستنی سەلامەتیان و بەرزكردنەوەی تواناكانیان.

 

101014192019_IMG_2744.jpg

3195292019_IMG_2741.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure