86 جار خوێندراوەتەوە 8/29/2019

وەزارەتی كارەبا ئامادەیی نیشاندا بۆ پێشوازیكردنی كۆمپانیاكانی ئۆكرانیا

ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازی لە فەرهاد عەلی كونسوڵگەری فەخری وڵاتی ئۆكرانیا لەهەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری كرد، لەدیدارێكدا كە دكتۆر نەهرۆ عەلی راوێژكاری كونسوڵگەری فەخری ئۆكرانیا ئامادەیبوو، وەزیری كارەبا باسی لە رەوشی كارەبا لەهەرێمی كوردستان و پلان و بەرنامەكانی وەزارەت كرد، لەتەوەرێكی دیدارەكە وەزیری كارەبا لەنزیكەوە گوێبستی ئاستی كۆمپانیاكانی وڵاتی ئۆكرانیا بوو بەتایبەتی لەبواری بەرهەمهێنانی كارەبا و دابەشكردنی كارەبا، كونسوڵی فەخری ئۆكرانیا ئامادەیی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان ئۆكرانیاو هەرێمی كوردستان بەتایبەتی لەبواری وزەی كارەبا ، وەزیری كارەبا سوپاسی حكومەت و گەلی ئۆكرانیای كرد بۆ گرنگیدانیان بەهەرێمی كوردستان ئامادەیی وەزارەتی كارەبای نیشاندا بۆ پێشكەشكردنی هەموو كار ئاسانی و هاوكارییەك كە ببێتە هۆی راكێشانی كۆمپانیاكانی ئۆكرانیا بۆ هەرێمی كوردستان و بەرزكردنەوەی ئاستی وەبەرهێنان لەكەرتی كارەبا.

285162982019_okranya1.jpg

36162982019_okranya2.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure