110 جار خوێندراوەتەوە 8/29/2019

وەزیری كارەبا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای كۆمپانیای پۆسكۆی كۆریای باشور كۆبووەوە

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا لەنووسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازیی لە جۆ ئیلیوان جێگری بەڕێوەبەری گشتی جێبەجێكاری كۆمپانیای بۆسكۆی كۆریای باشورو شاندێكی باڵای كۆمپانیاكە كرد، لەو دیدارەدا كە هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا و بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا ئامادەیبوون، وێڕای بەخێرهاتنی شاندی میوان باس لە ووردەكارییەكانی بەگەڕخستنی پرۆژەی وێستگەی كارەبای هەڵمی خەبات و بەستنەوەی بەتۆڕی كارەبای نیشتمانییەوە كرا، وەزیری كارەبا داوای لەشاندی میوان كرد هەموو ئەو گرفت و كێشانەی تایبەتن بە پرۆژەكە بەزووترین كات چارەسەر بكرێن، هاوكات دەستخۆشی لێكردن بۆ بەگەڕخستنی دوو یەكەی وێستگەكە وەكو قۆناغی تێست، لەلایەن خۆشیانەوە شاندی باڵای كۆمپانیای بۆسكۆ سوپاسی وەزیری كارەبایان كرد لەبەرامبەر ئەو هەماهەنگی و هاوكارییەی وەزارەتەكەی پێشكەشی كردوون و بەڵێنیان دا هەموو توانای خۆیان بخەنەگەڕ لەپێناو سەرخستنی پرۆژەكە.

وەزارەتی كارەبا لە رێگەی كۆمپانیای پۆسكۆی كۆریای باشورەوەو لە رێگەی وزەی هەڵمی یەوە كار بۆ بەرهەمهێنانی 300 مێگاوات كارەبا لە قەزای خەباتی سەر بەپارێزگای هەولێر دەكات و لەم هەفتەیەدا دوو یەكەی وێستگەكە وەكو تێست بەگەڕخران.

2658152982019_pooosko.jpg

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

berivan


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure