237 جار خوێندراوەتەوە 8/25/2019

وەزارەتی كارەبا داوای لە كۆمپانیای پۆسكۆی كۆری كرد هەردوو یەكەی وێستگەی كارەبای هەڵمی خەبات بەگەڕ بخەن

ئەندازیار كەمال محمد وەزیری كارەبا لە نووسینگەی تایبەتی خۆی چاوی كەوت بە بەڕێوەبەری پرۆژەی وێستگەی هەڵمی 300 مێگاواتی خەبات لە كۆمپانیای بۆسكۆی كۆریای باشورو شاندی یاوەری ، لەو دیدارەدا كە هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا و بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی كارەبا ئامادەیبوون بەتێروتەسەل باس لە چۆنیەتی تێست كردنی هەردوو یەكەی وێستگەی هەڵمی 300 مێگاواتی خەبات كرا، وەزیری كارەبا داوای لەكۆمپانیای ناوبراو كرد چارەسەری سەرجەم گرفت و كێشە تەكنیكی و هونەرییەكانی وێستگەكە بكەن و لەم هەفتەیەدا وەكو تێست هەردوو یەكەكە بەگەڕبخەن، وەزارەتی كارەباش هەموو كار ئاسانی و هاوكارییەكیان دەكات لە پێناو بەگەڕخستنی پرۆژەكە . لەلایەن خۆیانەوە شاندی میوان سوپاسی وەزارەتی كارەبایان كردوو بەڵێنیان پێدان لەم هەفتەیەدا هەردوو یەكەكەی وێستگەكە دەخەنە قۆناغی ئەزموونیەوە تاوەكو لەنزیكترین كاتدا ئەم وێستگەیە دەست بەبەرهەمهێنانی كارەبا بكات.
وەزارەتی كارەبا لە رێگەی كۆمپانیای پۆسكۆی كۆرییەوە لە رێگەی وزەی هەڵمیەوە كار بۆ بەرهەمهێنانی 300 مێگاوات كارەبا خەبات دەكات ، كە بەیەكێك لە پرۆژە گەورەو ستراتیژییەكانی وەزارەتی كارەبا دادەنرێت و بۆ یەكەمینجارە لەرێگەی وزەی هەڵمییەوە كارەبا بەرهەم دەهێنرێت، ماوەیەكیش بەهۆی هەندێك گرفتی تەكنیكیەوە كارەكان دواكەوتبوون ، لە ئێستادا وەزیری كارەبا دوای چەندین دانیشتن و كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی وێستگەكە و كۆمپانیای بۆسكۆی كۆری راستەوخۆ بەدواداچوون و چاودێری كارەكانی وێستگەكە دەكات و كار ئاسانی بۆ چارەسەركردنی تەواوی گرفتە تەكنیكی و هونەرییەكان دەكات.

753102582019_posko.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure