193 جار خوێندراوەتەوە 8/8/2019

وەزیری كارەبا پێشوازی لەجێگری كونسوڵی گشتی ئەمەریكا لەهەرێم كرد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئەندازیار كەمال محمد وەزیری كارەبا بەئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی گشتی بەرهەمهێنان و كۆنترۆڵی كارەبا پێشوازی كرد لە خاتوو ئێلیزا بێت جێگری كونسوڵی گشتی ئەمەریكا لە هەرێم و شاندی یاوەری، لەو دیدارەدا جێگری كونسوڵی گشتی ئەمەریكا لەهەرێم خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەو كارانەی تیمی وەزارەتی كارەبا ئەنجامیانداوەو ئومێدەوار بوو وەزیری كارەبا لە ئەركە نوێیەكەیدا سەركەوتوو بێت و لەداهاتوودا پەیوەندییەكانی نێوان وەزارەتی كارەبا و كونسوڵی ئەمەریكا لەهەولێر زیاتر بەرەوپێشەوە بچێت ، لەتەوەرێكی تردا وەزیری كارەبا باسی رەوشی كارەبای لەهەرێم كردوو جەختی لەسەر ئەو هاوكاریی و یارمەتیانەی ئەمەریكا كردەوە كە بۆ بونیاتنانەوەی ژێرخانی كارەبا پێشكەشی عێراق دەكرێت كە پێویستە بەشی هەرێمی كوردستانیشی لێبدرێت، جێگری كونسوڵی گشتی ئەمەریكا لە هەرێم بەڵێنی دا لە داهاتوودا زیاتر هاوكار بێت بۆ باشتركردنی كەرتی كارەبا.

475310882019_11.jpg

115410882019_22.jpg

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure