576 جار خوێندراوەتەوە 06/08/2019

بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبای دهۆک و گەیاندنی خزمەتگوزاریی کارەبا بۆ هاوڵاتیان وەزیری کارەبا گرێبەستێکی واژووکرد

ئەندازیار کەمال محمد وەزیری کارەبا گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای هێرۆ بۆ جێبەجێکردن و تەواوکردنی سەرجەم کارەکانی پرۆژەی ( بونیاتنانی هێڵی 132 کەی ڤی نێوان وێستگەی هەڵمی خەبات - هێڵی زەنگەنان 132 کەی ڤی لە پارێزگای دهۆک) بە گوژمەی 7 ملیۆن 425 هەزار دۆلار لەماوەی 120 رۆژدا واژوو کرد، لەمیانەی واژووکردنی گرێبەستەکەدا کە بەڕێوەبەری رێپێدراوی کۆمپانیاکە و ژمارەیەک لە راوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت ئامادەیی بوون وەزیری کارەبا وێڕای پیرۆزبایی لەهاوڵاتیانی دهۆک کە دوای تەواوبوونی ئەم پرۆژەیە دەتوانرێت کێشەی کارەبای دهۆک چارەسەر بکات و خزمەتگوزاریی کارەبا بەشێوەیەکی باشتر بگەیەنێتە هاوڵاتیان، ئەوەشی راگەیاند کە ماوەی جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی لەمجۆرە لەو ماوە کەمە و بەو تێچوونە سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ وەزارەتی کارەبا، لەتەوەرێکی دیکەی مەراسیمەکەدا وەزیری کارەبا داوای لە کۆمپانیای ناوبراو کرد لەماوەی دیاریکراوی خۆیدا پرۆژەکە تەواو بکات و پابەندی راسپاردەو رێنماییەکانی وەزارەت بن.

لەلایەن خۆیەوە نوێنەری کۆمپانیای هێرۆ سوپاسی وەزیری کارەبای کرد بۆ ئەو متمانەو کارەی کە پێی داون بەڵێنیان دا لەماوەی دیاریکراوی خۆیدا پرۆژەکە بەکوالێتێکی بەرز جێبەجێ بکەن.

443911682019_2.jpg

394111682019_1.jpg

 

 

 

 

 

 

 

 

 

sawen

 


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure