143 جار خوێندراوەتەوە 8/6/2019

ئەندازیار كەمال محمد وەزیری كارەبا پرۆژەی وێستگەی كارەبای هەڵمی خەباتی بەسەركردەوە

ئەندازیار كەمال محمد وەزیری كارەبا پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە رێكەوتی 6/8/2019 وێستگەی 300 مێگاواتی هەڵمی خەباتی لە شارۆجگەی خەبات بەسەركردەوە، لەو سەردانەدا كە جۆی كوای شین كونسوڵی گشتی كۆریای باشور یاوەری بوو، لەلایەن بەڕێوەبەرو لێپرسراوانی بۆسكۆی كۆریای باشور و لێژنەی سەرپەرشتیاری پرۆژەكەو لێپرسراوانی كۆمپانیای هانمی راوێژكاری پێشوازییان لێكرا، سەرەتا وەزیری كارەبا بەشەكانی وێستگەكەی بەسەركردەوەو لەنزیكەوە قسەی لەگەڵ ئەندازیاران و كرێكارانی پرۆژەكە كردوو لە گرفتە تەكنیكی و ئاستەنگەكانی بەردەم تەواوكردنی دوا قۆناغی پرۆژەكەی كۆڵیەوە. لەكۆبووەیەكیشدا وەزیری كارەبا دوای گوێگرتن لەهەموو بۆچوون و پێشنیارەكان داوای ئامادەكردنی پلانێكی روونی كرد بەزووترین كات تاوەكو لەچوارچێوەی ئەو پلانەدا پێكەوە هەموو گرفتە تەكنیەكیەكان چارەسەر بكرێن و بەڵێنی پێشكەشكردنی هەموو هاوكاری و یارمەتی پێدان بۆ باشتركردنی بەڕێوەچوونی كارەكان و بەگەڕخستنی وێستگەكە لەنزكترین كاتدا.
لەلایەن خۆشیەوە كونسوڵی گشتی كۆریای باشور سوپاسی هاوكاری وەزارەتی كارەبای كردوو بەڵێنی دا لەنزیكەوە بەدواداچوون و كار بۆ چارەسەركردنی هەموو گرفتە تەكنیكیەكان و بەگەڕخستنی وێستگەكە بكات.
وێستگەی 300 مێگاواتی هەڵمی خەبات لە پارێزگای هەولێر بەپرۆژەیەكی ستراتیژیی دادەنرێت و لە 95% كارەكانی تەواو بووە بۆ یەكەمینجارە لەسەر ئاستی كوردستان لە رێگەی نەوتی رەش و گەرمكردنی ئاوەوە وزەی كارەبا بەرهەم دەهێنرێت و جیاوازە لە وێستگەكانی دیكەی كارەبا .

93411682019_1.jpg

453411682019_2.jpg

253511682019_4.jpg

43611682019_333.jpg

323611682019_5.jpg

563611682019_6.jpg

 

233711682019_7.jpg

553711682019_8.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure