154 جار خوێندراوەتەوە 8/1/2019

لەكۆبوونەوەی نێوان وەزیری كارەبا و كۆمپانیای ELC ئیتاڵی و فارابی ئێرانی قۆناغەكانی دروستكردنی وێستگەی هایدرۆپاوەری دێرەلۆك تاوتوێكرا

بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە چونیەتی بەڕێوەچوونی ئیشوكارەكانی پرۆژەی دیلەلۆك پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەندازیار كەمال محمد وەزیری كارەبا لە ووردەكارییەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەی دێرەلۆكی كۆڵییەوەو لەگەڵ تیمی جێبەجێكارو كۆمپانیای كۆنتراكتەر و راوێژكاری پرۆژەكە كۆبووەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا كە بەرپرسانی كۆمپانیای فارابی ئێرانی و و كۆمپانیای راوێژكاری ELC ئیتاڵی و بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا ئامادەیبوون، وەزیری كارەبا گوێبستی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی كارەكان و گرفت و كێشە تەكنیكیانەی پرۆژەكە بوو، داواشی لێكردن هەموو توانای خۆیان بخەنەگەڕ لە پێناو جێبەجێكردنی ئەو پرۆژەیە بەسەركەوتوویی و پابەندی هەموو رێنمایی و مەرجەكانی گرێبەستەكە بن و ئامادەیی وەزارەتیشی دەربڕی بۆ پێشكەشكردنی هەموو كار ئاسانی و هاوكارییەك. لەلایەن خۆشیانەوە بەرپرسان و ئەندازیارانی هەردوو كۆمپانیا بێخۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ ئەو ئاسانكاری و هەماهەنگیەی نێوانیان لەگەڵ وەزارەتی كارەبا و ئومێدیان خواست لەداهاتوودا ببێتە هۆكاری زاڵبوون بەسەر هەموو ئەو گرفت و كێشە تەكنیكیانەی دێتە بەردەم جێبەجێكردنی پرۆژەكە.
وێستگەی هایدرۆپاوەرو بەنداوی دێرەلۆك بەدوو قۆناغ جێبەجێ دەكرێت و دامەزراندنی وێستگەیەكی 132 كەی ڤی و هێڵی دێرەلۆك- سەرسەنگ و فراوانكردنی وێستگەی 132كەی ڤی سەرسەنگ و بەنداوێكی بچووك لەسەر زێی گەورە لەخۆدەگرێت.

373710182019_1.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure