192 جار خوێندراوەتەوە 31/07/2019

وەزیری كارەبا پێشوازی لە شاندێكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان كرد

ئەندازیار كەمال محمد وەزیری كارەبا لەنووسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی لە دكتۆر شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و شاندی یاوەری كرد، لەو دیدارەدا وەزیری كارەبا خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانی شاندەكە دەربڕی و هیوای خواست پەرلەمانتاران لەم خولەدا هەمووان پێكەوە بتوانن پاڵپشتی و هاوكاری وەزارەتی كارەبا بن لەهەوڵەكانی بۆ باشكردنی دۆخی كارەبا و بونیاتنانی ژێرخانی كارەبا، هەر لەودیدارەدا وەزیر كارەبا باسی لە رەوشی كارەبا و دوا هەوڵەكانی وەزارەتی كارەبای كرد. لەلایەن خۆشیانەوە شاندی میوان بەڵێنی وێڕای دەربڕینی ئامادەییان بۆ هاوكاری و پاڵپشتیكردنی وەزارەت ئومێدیان خواست پەیوەندییەكانیان لەگەڵ وەزارەت لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتیانی كوردستان بەهێزو پتەو بكەن.

5926103172019__DSC0006.JPG

2827103172019__DSC0007.JPG


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure