508 جار خوێندراوەتەوە 24/07/2019

بەبەهای 1 ملیۆن و 450 هەزار دۆلار وەزارەتی کارەبا گرێبەستێکی بۆ کڕینی وێستگەیەکی مۆبایل واژووکرد

بەمەبەستی کەمکردنەوەی لۆد و پاڵەپەستۆ لەسەر ناوچەی شەمامک لەپارێزگای هەولێر ئەمڕۆ رێکەوتی 24/7/2019 بەئامادەبوونی ئەندازیار کەمال محمد وەزیری کارەبا گرێبەستێک بەبەهای 1 ملیۆن و 450 هەزار دۆلار لەگەڵ کۆمپانیای بێستی تورکی واژوو کرا، بۆ دانانی وێستگەیەکی مۆبایلی 132 kv لەناوچەی شەمامک لە پارێزگای هەولێر . دوای رێورەسمی واژووکردنی گرێبەستەکە وەزیری کارەبا پیرۆزبایی لە کۆمپانیا تورکییەکە کردوو داوای لێکردن لە ماوەی 6 مانگدا پرۆژەکە جێبەجێ بکرێت و پابەندی ماوەو کاتی تەواوبوونی پرۆژەکەو کوالێتی و مەرجەکانی گرێبەستەکە بن. لەتەوەرێکی رێورەسمەکەدا کە بریکاری وەزارەتی کارەبا و راوێژکاران و بەڕێوەبەری گشتی دابەشکردنی کارەبای پارێزگای هەولێر ئامادەیبوون ؛ ئەندازیار کەمال محمد وەزیری کارەبا باسی لە گرنگی وێستگەی مۆبایلەکە کرد کە رۆڵی لەکەمکردنەوەی گرفتی کارەبا و بارزۆری لەتەواویی ناوچەکەدا دەبێت. لای خۆیەوە نوێنەری رێپێدراوی کۆمپانیاکە سوپاسی وەزارەتی کرد لەبەرامبەر پێشکەشکردنی هاوکاری و کار ئاسانی بۆ سەرکەوتنی پرۆژەکە و بەڵێنی دا پابەندی ماددەو بڕگەکانی ناو گرێبەستەکە بێت.
هەر هەمان رۆژ ئەندازیار کەمال محمد وەزیری کارەبا لە نووسینگەی تایبەتی خۆی چاوی کەوت بە نەسرەدین سەعید سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ،لەدیدارێکدا باسی رەوشی کارەبا لەهەرێمی کوردستان کرا بەتایبەتی لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و سەرۆکی دەستەکە هیوای خواست وەزیری کارەبا لە پۆستی نوێی دا سەرکەوتوو بێت .

524792472019_IMG_0650.JPG

314892472019_IMG_0653.JPG

24992472019_IMG_0619.JPG


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure