332 جار خوێندراوەتەوە 10/07/2019

پەرلەمانی کوردستان متمانەی بەکابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دا

ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی تەموزی 2019 لەدانیشتنێکی تایبەتدا بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران کە 88 دەنگ بوو مسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان متمانەی پێ بەخشرا، لەدانیشتنەکەدا قوباد جەلال تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران وەکو جێگری سەرۆک وەزیران متمانەی پێدراو دواتریش وەزیرەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ متمانە خرانە دەنگدان و کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا بەدەنگی 85 پەرلەمانتارمتمانەی پێدرا، لە وتارێکیشدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرنامەی کابینەی نۆیەمی راگەیاندوو بەڵێنی بەهێزکردنی هەرێمی کوردستان و چاکسازیی لەهەموو سێکتەرەکان دا و راشیگەیاند کاری سەرەکیان رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاکسازیی دەبێت. لەناو بەرنامەکەی سەرۆکی حکومەتدا باس لە چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا کرا، لەتەوەرەی تایبەت بە ئاستی خزمەتگوزارییەکاندا لەخاڵی دووەمی بەرنامەی کابینەی نۆیەم باس لە سێکتەری کارەبا کراو سەرۆکی حکومەت رایگەیاند: (کار دەکەین بۆ چارەسەرییەکی بنەڕەتی بۆ کێشەی کارەبا، لە زیادکردنی ئاستی بەرهەمهینان و کەمکردنی بەهەدەردان و دابەشکردنێکی پێشکەتوو و گونجاوی کارەبا، هەروەها کار دەکەین بۆ رێکخستنەوەیەکی گونجاوی نرخی کارەبا و دامەزراندنی میکانیزمێکی کاریگەر و سەردەمیانە بۆ کۆکردنەوەی پارەی کارەبا لە بەکاربەران).

515761672019_AYAD2785.JPG

48071672019_485A0456.JPG

 

20171672019_485A0639.JPG


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure