68 جار خوێندراوەتەوە 6/26/2019

بەئامادەبوونی هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا پێشانگای نێودەوڵەتی بیناسازی و كارەبا و دووبارە بونیاتنانەوە كرایەوە

ئەمڕۆ بەئامادەبوونی هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا و فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەت و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ ( بیناسازی و كارەبا و دووبارە بونیاتنانەوە ) كرایەوە، ئەم پێشانگایە بەبەشداری 100 كۆمپانیای بیانی و 50 كۆمپانیای ناوخۆیی و بەشداریی 6 وڵات و ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە بزنسكار و بازرگان و پیشەسازیكاران بەڕێوەچوو، بریكاری وەزارەتی كارەبا بەیاوەری پارێزگاری هەولێرو بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە سەرجەم بەشەكانی پێشانگاكەی بەسەركردەوە بەتایبەتی كۆمپانیاكانی بواری كارەبا كە لە ناوخۆی عێراق و وڵاتانی بیانی بەشداری پێشانگاكەیان كردووە، بریكاری وەزارەتی كارەبا ئومێدی خواست هاتنی كۆمپانیاكانی بواری كارەبا هاندەرێك بێت بۆ پێشكەشكردنی ئامێرو كەرەستەی كارەبای كوالێتی بەرزو بەشداریكردن لە پرۆژەكانی بونیاتنانەوەی ژێرخانی كارەبا، وەزارەتی كارەباش ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ پێشكەشكردنی هەموو كار ئاسانی و هاوكارییەك بۆ پێشخستنی كارو پرۆژەكانیان لە كوردستان.

59132662019_1.jpg

289132662019_2222.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure