486 جار خوێندراوەتەوە 6/12/2019

لەناوەڕاستی مانگی حوزەیران 17-18 کاتژمێر کارەبا دەدرێت بەهاوڵاتیان

پاش هەڵسەنگاندی بارودۆخی کارەبا و چۆنیەتی ئیشپێکردنی یەکەکانی وێستگەکانی غازی بەرهەمهێنانی کارەبا و کارۆ ئاوی لەهەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان، کە لە ئێستادا بەتێکڕا 3570 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنرێت، بەم بڕە کارەبایە و بەرەچاوکردنی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و هەڵکشانی خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا بۆ 5000 مێگاوات، وەزارەتی کارەبا دەتوانێت لە ناوەراستى ئەم مانگە 17- 18 کاتژمێر کارەبا بدات بە هاوڵاتیان و 6 کاتژمێرەکەی دیکەش لە رێگەی موەلیدەی ئەهلیەوە کارەبا بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت، داوا لەهاوڵاتیانی بەڕێزیش دەکەین هاوکارمان بن لەکەمکردنەوەی زیاد بەکارهێنانی کارەبا، چونکە لە وەرزی هاوین دا بارگرانیەکی زۆر دەکەوێتە سەر وێستگەو گۆڕەرو تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەباو بەهۆیەوە زۆرجار بەپێی پێویست ناتوانرێت کارەبا بگەیەنرێتە هەموو هاوبەشانی کارەبا.

 

 

594101262019_matin.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure