342 جار خوێندراوەتەوە 6/6/2019

بارودۆخی كارەبای نیشتمانی ئاسایی بووەوە

دوای كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەی ناوچەی پیرداود
لە وێستگەی هەولێری غازی دەست بەبەرهەمهێنانی كارەبا كرایەوەو
بارودۆخی كارەبای نیشتمانی ئاسایی بووەوە

هاوبەشانی بەڕێز ئاگادار دەكەینەوە بەخۆشحاڵیەوە لەماوەیەكی كەمدا تیمەكانی ئاگركوژێنەوە لە بەرگری شارستانی توانیان كۆنترۆڵی ئەو ئاگرە بكەن كە كاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پوش و پاوانی دەوروبەری وێستگەی هەولێری غازی لە ناوچەی پیرداود كەوتبووەوەو بەهۆیەوە بۆ ماوەیەك بەرهەمهێنانی كارەبا لەو وێستگەیە راگیرا، وەزارەتی كارەبا بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان دووبارە دەستی بەبەرهەمهێنانی كارەبا كردەوەو بارودۆخی كارەبا ئاسایبووە.
وەزارەتی كارەبا بەپێویستی دەزانێت سوپاسی هەریەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا و بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و تیمەكانی ئاگركوژێنەوەو كارمەندانی كۆمپانیای داناغاز وێستگەكە بكات كە ئامادەكارییەكی باشیان كردوو رێگایان لەتەشەنەكردنی ئاگرەكەو زیانەكانی كردوو لەماوەیەكی كەمیشدا توانیان تەواویی تۆرباینەكانی وێستگەكە بەگەڕبخەنەوەو ماوەكانی پێدانی كارەبا بۆ هاوڵاتیان ئاسایی بكەنەوە.

 

111720662019_matin.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure