201 جار خوێندراوەتەوە 5/6/2019

بریكاری وەزارەتی كارەبا خولی راهێنانی پێوەری زیرەكی بەسەركردەوە

بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی خولی راهێنانی کارمەندانی وەزارەتی کارەبا بۆ بەڕێوەبردنی سیستەمی پێوەری زیرەک، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هۆگر شاڵی بریکاری وەزارەتی کارەبا بەیاوەری شاندێکی وەزارەت سەردانی سەنتەری مەشق و راهێنانی کرد، لەو سەردانەیدا بریکاری وەزارەتی کارەبا لەنزیکەوە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی خولەکانی راهێنانی کارمەندانی کارەبای لەسەر سیستەمی پێوەری زیرەکی کۆڵییەوەو گوێبستی راوپێشنیارەکانی بەشداربووانی خولەکە بوو، وێڕای دەستخۆشی لەمامۆستایان و کارمەندانی بەشداربوو لەو خولانە داواشی لێکردن زیاتر خۆیان ماندوو بکەن و لەژیانی پراکتیکی کارکردنیاندا سوودی لێوەربگرن، چونکە تواناو لێهاتووی کارمەندانی پێوەری زیرەک هاندەری سەرەکی سەرکەوتنی پرۆژەکەیە. لە تەوەرێکى قسەکانیدا شاڵی ئاماژەی بە گرنگی پرۆژەکە کرد بەوەی سودمەندی سەرەکی لە جێبەجێکردنی ئەم پرۆژە ستراتیژییەی وەزارەتی کارەبا هاوڵاتیانی کوردستانە، بەتایبەتی کە رۆڵی سەرەکی دەبێت لە کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی کارەبا و نەهێشتنی سەرپێچیەکان.

13588652019_11.jpg

36588652019_22.jpg

2598652019_33.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure