264 جار خوێندراوەتەوە 4/30/2019

بريكارى وەزارەتى كارەبا لە رۆژی جیهانی كرێكاراندا پەیامێك ئاراستەی كرێكارانی كوردستان بەتایبەتی كرێكارانی كارەبا دەكات

بەبۆنەی رۆژی جیهانی كرێكاران هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی كرێكارانی كوردستانی كرد، لەم بۆنەیەدا بریکارى وەزارەتى کارەبا پەیامێكی ئاراستەی كرێكارانی كوردستان بەتایبەتی كرێكارانی كەرتی كارەبا كرد كە ئەمە دەقەكەیەتی:
(( رۆژی جیهانی كرێكاران بیرهێنانەوەی ئەو قوربانیدانەیە كە كرێكاران بۆ بەدەستهێنانی مافەكانیان داویانە، بەم بۆنەیەوە بەناوی خۆم و ستافی وەزارەتی كارەباوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی كرێكارانی كوردستان دەكەم بەتایبەتی كرێكارانی كارەبا، كە لەكاتی خزمەتكردنیان لەپێناو رووناككردنەوەی ماڵەكانی كوردستان چەندین كرێكار گیانیان سپاردووە یا تووشی كەمئەندامی بوون، وەكو وەزارەتی كارەبا لەپێناو باشتركردنی بارودۆخی كرێكاران و داكۆكیكردن لەمافەكانیان بەردەوام دەبین هەر لە بەدەستهێنانی هەلی كارەوە لە پرۆژەكانی كارەبا تاوەكو رەچاوكردنی سەلامەتی كار و كردنەوەی خولەكانی مەشق و راهێنان بۆ پێشخستنی تواناكانی كرێكاران. سوپاسێکى تایبەتم هەیە کە لە ماوەى رابردوو لەگەڵ ئەوەى قەیرانى دارایی رووى لە کرێکاران و فەرمانبەران کردبوو بەڵام پیشمەرگە ئاسا بەو پەڕى دڵسۆزى کارەکانى خۆیان بە باشترین و جوانترین شێوە ئەنجام داوە، دووبارە ئەم یادەتان لێ پیرۆز دەکەم هیواى سەرکەوتن و سەرفرازیتان بۆ دەخوازم )).

1245102942019_1.jpg

3245102942019_2.jpg

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure