261 جار خوێندراوەتەوە 3/26/2019

هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا بەشداری لە كۆنگرەیەكی وەبەرهێنان لە وڵاتی ئوردن كرد

لەسەر فەرمانی رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ؛ دکتۆر نوری عوسمان سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و هۆگر شاڵی بریکاری وەزارەتی کارەبا و شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بەشداریان لە کۆنگرەیەکی تایبەت بەوەبەرهێنان لە وڵاتی ئوردن کرد ، کە بەمەبەستی هاندانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان لەلایەن کۆمەڵەی ئوردنی کوردستانی رێکخرابوو، لەو کۆنگرەیەدا کە ژمارەیەکی زۆری گەورە کۆمپانیاکانی ئوردن و بیانی ئامادەی بوون بەتێروتەسەل باس لە هەلی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان کرا بەتایبەت لەبوارەکانی نەوت و غاز و کارەباو کشتوکاڵ و بازرگانی و گەشتوگوزارو کەرتەکانی پەروەردەو تەندروستی ، هۆگر شاڵی بریکاری وەزارەتی کارەبا لەتەوەرێکی کۆنگرەکەدا باسی لە کەرتی کارەبا و هەلی وەبەرهێنان لە بونیاتنانی ژێرخانی کارەبای کوردستان کردوو ئامادەیی وەزارەتی نیشاندا بۆ پێشکەشکردنی ئاسانکاری و هاوکاریکردنی کۆمپانیاکانی بیانی . کۆنگرەکە دوو رۆژ دەخایەنێت و گرنگیەکی زۆری بۆ هاندانی گەورە کۆمپانیاکانی وڵاتی ئوردن و وڵاتانی عەرەبی هەیە بۆ بەگەڕخستنی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستاندا.

295072632019_22.jpg

255972632019_44.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure