279 جار خوێندراوەتەوە 2/21/2019

بریکاری وەزارەتی کارەبا لەگەڵ جێگری پارێزگاری دهۆک کۆبووەوە

رێکەوتی 21/2/2019 هۆگر شاڵی بریکاری وەزارەتی کارەبا پێشوازی لە بەڕێزان ماجد ساڵح جێگری پارێزگاری دهۆک و جەهوەر عەلی قایمقامی قەزای ناوەندی دهۆک کرد، لە کۆبوونەوەیەکدا کە بەڕێزان بەڕێوەبەرانی گشتی دیوان و بەرهەمهێنان و گواستنەوەو دابەشکردنی کارەبا ئامادەی بوون، باس لە کێشەی گواستنەوەی کارەبا بۆ دهۆک و رێگە چارەسەرەکان کرا، بەڕێز شاڵی بەڵێنی دیراسەتکردن و بەدواداچوونی ئەو داواکارییانەی دا ، کە رۆڵی لە چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە هەیە و ئاماژەی بەوە کرد وەزارەتی کارەبا بێ جیاوازی و بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەشە کارەبای پارێزگاکانی دابەشکردووەو گرفتی هێڵەکانی گواستنەوەی باڵەپەستۆی بەرزو گواستنەوەی بڕە کارەبای پێویست بۆ پارێزگاکە چارەسەر دەکرێت، تا ئەو کاتەش وەزارەتی کارەبا بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەکان توانیویانە بڕە سوتەمەنی پێویست بۆ بەگەڕخستنی هەردوو یەکەی وێستگەی غازی کواشی دابین بکەن. لەلایەن خۆشیانەوە شاندی میوان سوپاسی وەزارەتی کارەبایان کرد لەبەرامبەر ئەو خەمخۆری و هەوڵانەی دراوە بۆ دابینکردنی سوتەمەنی و وزەی کارەبا لە هەردوو وەزارەت بۆ پارێزگای دهۆک، ئومێدیان خواست لەبەرنامەو پلانی داهاتووی وەزارەتی کارەبادا بەتەواوەتی ئەو کێشەیە بەرەو چارەسەر بوون بچێت. لێژنەیەکی باڵا لە وەزارەتی کارەبا بەسەرپەرشتی بریکاری وەزارەتی کارەبا دامەزراوە بۆ چارەسەرکردنی یەکجارەکی ئەو کێشەیەو هەنگاوی باش نرا تاوەکو لە زستانی ئەمساڵدا کاریگەرییەکانی لەسەر هاوڵاتیانی پارێزگای دهۆک گەورە نەبێت و کۆنترۆڵی کێشەکە بکرێت

3033122122019_1.jpg

434122122019_2.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure