412 جار خوێندراوەتەوە 2/19/2019

بریكاری وەزارەتی كارەبا پرۆژەی وێستگەی كارەبای هەڵمی خەبات بەسەركردەوە

بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لەچۆنیەتی بەڕێوەچوونی كارەكان لە پرۆژەی وێستگەی 300 مێگاواتی هەڵمی خەبات سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا لەگەڵ شاندێكی باڵای وەزارەتی كارەبا وێستگەكەیان لە شارۆجگەی خەبات بەسەركردەوە و، لەلایەن بەڕێوەبەرو لێپرسراوانی بۆسكۆی كۆریای باشور و بەڕێوەبەر و لێژنەی سەرپەرشتیاری پرۆژەكە پێشوازیان لێكرا. لەو سەردانەدا كە راوێژكاران و بەڕێوەبەرانی گشتی دیوان و بەرهەمهێنانی كارەبا یاوەری بوون لەكۆبوونەوەیەكدا بەتێروتەسەل باس لە قۆناغەكانی تەواوبوونی پرۆژەكە كراو بریكاری وەزارەتی كارەبا داوای لە بەرپرسانی كۆمپانیای بۆسكۆی كۆریای باشور و سەرپەرشتیارانی پرۆژەكە كرد لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا كاری چاككردنەوەو چارەسەركردنی هەموو ئەو كەموكورتیانە ئەنجام بدەن. دواتر بریكاری وەزارەتی كارەبا بەشەكانی وێستگەكەی بەسەركردەوەو لەنزیكەوە قسەی لەگەڵ ئەندازیاران و كرێكارانی پرۆژەكە كردوو هیوای خواست لە كارەكانیان سەركەوتوو بن .
وێستگەی 300 مێگاواتی هەڵكی خەبات بە پرۆژەیەكی ستراتیژی و گرنگی وەزارەتی كارەبا دادەنرێت كە بۆ یەكەمینجارە لەسەر ئاستی كوردستان لەرێگەی نەوتی رەش و گەرمكردنی ئاوەوە وزەی كارەبا بەرهەم دەهێنرێت و جیاوازە لەوێستگەكانی تری بەرهەمهێنانی كارەبا كە لە رێگەی غازی سروشتی و گازوایلەوە كار دەكات.

1343111922019_1.jpg

3543111922019_2.jpg

5243111922019_3.jpg

844111922019_4.jpg

 

 

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure