212 جار خوێندراوەتەوە 2/13/2019

بۆ بەدواداچوونی پرۆژەكانی كارەبا و باشتر بەڕێوەبردنی دابەشكردنی كارەبا كۆبوونەوەیەكی فراوان لە وەزارەتی كارەبا بەڕێوەچوو

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانی وەزارەتی كارەبا بۆ رێكخستن و بەڕێوەبردنی دابەشكردنی كارەبا، ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەتی كارەبا هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی كرد. لەو كۆبوونەوەیەدا كە راوێژكارانی وەزارەت و بەڕێوەبەرانی گشتی دیوان و دابەشكردنی كارەبا و بەڕێوەبەرانی گشتی كارەبای پارێزگاكان ئامادەیبوون، باس لە پرۆژەكانی كارەبا لە ساڵی 2018 و تەواوكردنیان لە ساڵی 2019 و داهاتی كاره‌با كرا، بریكاری وەزارەتی كارەبا وێڕای هەڵسەنگاندنی بەڕێوەچوونی كارەكان داوای لە ئامادەبووان كرد رێوشوێنی پێویست و گونجاو بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكان بگرنە بەر تاوەكو بەباشترین شێوەو بەرزترین كوالێتی پرۆژەكانی وەزارەت ئەنجام بدرێت، هاوكات تەئكیدی لەسەر ئەوە كردەوە هەموو تواناكان بەگەڕبخرێت لەپێناو وه‌رگرتنی كریِى كاره‌با و خەرجكردنی ئەو رێژەیەی كە لەداهاتی وەرگرتنی كرێی كارەبا دراوه‌ته‌وه‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با كه‌ ڕۆڵی له‌چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ هه‌یه‌ كه‌ دێته‌ به‌رده‌م دابه‌شكردنی كاره‌باو گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی بۆ هاوڵاتیان " هەر لەم پێناوەدا لەكۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا هه‌بوو رێ و شوێنێكی یاسایی بگیرێته‌به‌ر بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی هه‌موو قه‌رزه‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی داهاتی كاره‌با .

2856121322019_6666.jpg

 

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure