114 جار خوێندراوەتەوە 4/30/2018

بریكاری وەزارەتی كارەبا پێشوازی لە یاریدەدەری كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا بۆ كاروباری ئابووری كرد

وەبەرهێنانی كۆمپانیاكانی ئەڵمانیا لەسێكتەری كارەبا تەوەرەی گفتوگۆكانی نێوان وەزارەتی كارەبا و یاریدەدەری كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا بوو.

ئەمڕۆ هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا پێشوازی لە دكتۆر لارس كێتەر بەرپرسی بەشی سیاسی و یارمەتی مرۆیی و یاریدەدەری كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا بۆ كاروباری ئابووری لە هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری كرد، لە دیدارێكدا كە بەرێوەبەرانی گشتی دابەشكردن و گواستنەوەی كارەبا ئامادەیبوون، تیشك خرایە سەر بارودۆخی كارەبای كوردستان و هەنگاوەكانی وەزارەتی كارەبا لەبواری ریفۆرمی كەرتی كارەبا، تەوەرێكی سەرەكی دیدارەكە تایبەت بوو بە باسكردنی پەیوەندییەكانی نێوان وەزارەتی كارەبا و كۆمپانیاكانی ئەڵمانیا ، بۆ ئەم مەبەستە بریكاری وەزارەتی كارەبا ئامادەیی وەزارەتەكەی نیشاندا بۆ پێشكەشكردنی هەموو كار ئاسانی و هاوكارییەكی كۆمپانیاكانی ئەڵمانیا دەستخۆشی لەكۆمپانیای لوت هارت كرد كە بەرنامەیەكی گرنگ بۆ مەشق و راهێنانی كارمەندانی وەزارەتی كارەبا بەڕێوەدەبات. لەلایەن خۆیەەوە جێگری كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا وێڕای سوپاس و پێزانینی بۆ ئاسانكاری و هاوكارییەكانی وەزارەتی كارەبا ئامادەیی خۆی نیشاندا بەهاندانی هێنانی ژمارەیەكی دیكەی كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە بۆ هەرێمی كوردستان بەتایبەتی لەبوارەكانی سێكتەری كارەباو وزەدا .

252783042018_1.jpg

122883042018_2.jpg

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure