189 جار خوێندراوەتەوە 3/13/2018

پرۆژه‌ی دانانی وێستگەیەكی گەڕۆكی كارەبا (۱۳۲/۱۱)كەی ڤی له‌ عه‌ربه‌ت جێبه‌جێ ده‌كرێت

لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای عه‌ر‌به‌ت ئاشكرای كرد، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی بارزۆری فیدره‌كانی عه‌ربه‌ت، وێستگەیەكی گۆڕینی كاره‌با بۆ ناحیەی عەربەت داده‌نرێت و لەداهاتویەكی نزیك دەست به‌دانانی ده‌كرێت

ئه‌ندازیار ئه‌نوه‌ر حمه‌ سه‌عید لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی كاره‌با عه‌ر‌به‌ت رایگه‌یاند، پرۆژەكە بەبڕی 1.822.250.000 دینار لەسەر بودجەی حكومەتی فیدراڵ و

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق و جێبه‌جێ ده‌كرێت .
پرۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای (شاندز) جێبەجێ دەكرێت و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی وێستگەكانی گۆڕین سەرپەرشتی دەكرێت و بڕیاره‌ لەماوەی 10 مانگ ەواوبكریت بەمەش وێستگەی ناحیەی عەربەت كێشەی ئۆڤەرلۆدی چارەسەردەبێت .
وتیشی جێگەی خۆیەتی لێرەدا زۆر سوپاسی وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق و بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبا و دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی و پارێزگاری سلێمانی، بەشی jcc بكه‌ین كە زۆر هاوكارو پشتیوانمان بون، هەروەها زۆر سوپاسی شاره‌وانی ناحیەی عەربەت ده‌كه‌ین كە زەویەكەیان بۆ دابین كردین
لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای عه‌ربه‌ت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، پرۆژەی بەئەمپێركردنی عەربەت لەم هەفتەیەدا دەست بەكاردەكەین، داوا له‌ هاوڵاتانیشارۆچكەی عه‌ربه‌ت ده‌كه‌ین كه‌ هاوكاری تیمەكانمان بن بۆئەوەی بتوانین بەباشی كارەكانمان جێبەجێ بكەین و كارەبایەكی زیاتر بەهاوڵاتیان بگات.

47671332018_slemani.jpg

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure