387 جار خوێندراوەتەوە 2/12/2018
بۆ باشتر بەڕێوەبردن و گەیاندنی خزمەتگوزاری كارەبا بەهاوڵاتیان كۆبوونەوەیەكی فراوان لە وەزارەتی كارەبا بەڕێوەچوو
بەمەبەستی باشتر بەڕێوەبردن و گەیاندنی خزمەتگوزاری كارەبا بەهاوڵاتیان، رێكەوتی 12/1/2018 لەدیوانی وەزارەتی كارەبا هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی دابەشكردنی كارەبا لەهەرسێ پارێزگای هەولێر سلێمانی و دهۆك و ئیدارەی گەرمیان كۆبووەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا كە بەڕێوەبەرانی گشتی دابەشكردن و گواستنەوەی كارەبا ئامادەیبوون؛ بریكاری وەزارەتی كارەبا گوێبستی گرفت و كێشەكان بوو، لەتەوەرێكی كۆبوونەوەكەدا هۆگر شاڵی داوای لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی دابەشكردنی كارەبا لە پارێزگاكای كوردستان و ئیدارەی گەرمیان كرد هەموو هەوڵی خۆیان بخەنەگەڕ لەپێناو باشتر گەیاندنی خزمەتگوزاری كارەبا بۆ هاوڵاتیان و رێگاگرتن لەسەرپێچیكردن بۆ سەر تۆڕەكانی كارەبا. تەوەرێكی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بەكۆكردنەوەی داهاتی كارەبا لەمبارەیەوە بڕیاردرا بۆ ئەمساڵ داهات و خەرجیەكانی كارەباش رێكبخرێتەوە.

sawen