370 جار خوێندراوەتەوە 1/11/2018

بریكاری وەزارەتی كارەبا لەگەڵ پارێزگاری هەولێردا چەند تەوەرەیەكی تایبەت بە كارەبای تاوتوێكرد

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا پێشوازی لە نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر كردوو، لەو دیدارەدا باس لە رەوشی كارەبای هەرێم و پێداویستیەكانی پارێزگاكە بۆ وەرزی زستان و هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان كرا. بریكاری وەزارەتی كارەبا وێڕای سوپاس و پێزانینی وەزارەت بەو كارو پرۆژانەی كە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگا ئەنجامدراون روونیشی كردەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی وەزارەتی كارەبا و بەهاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاكانی كوردستان ئەركی گەیاندنی خزمەتگوزاری كارەبای لە ریزبەندی پێشەوەی كارو بەرنامەكانی داناوە، كە سەرەڕای نەبوونی بودجەی پێویست و قەیرانێكی سەختی ئابووری توانراوە بەسەر زۆر كێشەو گرفتی تەكنیكی زاڵ بین. لەلایەن خۆشیەوە پارێزگاری هەولێر باسی لەو گرفت و كێشانەی كارەبا كرد كە لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر دووچاری بوون و ئومێدی خواست بەهەماهەنگی لەنێوان هەردوو لادا بتوانن بەسەریدا زاڵ بن.

3925131112018_555.jpg

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure