246 جار خوێندراوەتەوە 12/19/2017

روونكردنەوەیەك لەوەزارەتی كارەباوە بەهۆی توندوتیژییەكانی دوێنی چەمچەماڵەوە چەند بەشێكی وێستگەی چەمچەماڵ سوتێراو كارەبا لە شاری سلێمانی بڕا

بەهۆی ئەو توندوتیژییەی دوێنێ كە لەلایەن ژمارەیەك لە خۆپیشاندەران لە شاری چەمچەماڵ روویداو بووە هۆی هێرشكردنە سەر وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای چەمچەماڵ و چەند بەشێكی وێستگەكە سوتێنرا، ئەمەش بووە هۆی راوەستانی وێستگەكەو ئەو توانایەی 6 كاتژمێر كارەبایەش كە دەدرا بەشاری سلێمانی بڕدرا، ئەمە لەكاتێكدا ئێمە توانیمان هاوكاری چەمچەماڵ بین بە پێدانی 50 مێگاوات كارەبا زیاتر بەدەر لە شارەكانی تری كوردستان. ئێستا هاوڵاتیانی سلێمانی باجی ئەو توندوتیژییە دەدەنەوەو بڕانی ئاوو كارەبا لەشاری سلێمانی بۆ ئەو هۆكارە دەگەڕێتەوە. وەزارەتی كارەبا لەهەوڵی بەردەوامدایە بۆ ئەوەی بەهاوكاری وەبەرهێنەرەكە بتوانین یەكەكانی وێستگەكە بەگەڕ بخەینەوەو دۆخەكە ئاسایی بێتەوە .

1537919122017_2.jpg

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure