105 جار خوێندراوەتەوە 12/13/2017

بریکاری وەزارەتی کارەبا پێشوازی لە بەڕێوەبەری ناحیە و فەرمانگەی کارەبای ناحیەی شوان کرد

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هۆگر شاڵی بریکاری وەزارەتی کارەبا لە نووسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی لە بەهجەت عەبدولواحید بەڕێوەبەری ناحیەی شوان و شاندی یاوەری کرد، لەدیدارێکدا کە هەریەک لە بەڕێوەبەری فەرمانگەی کارەبای شوان و بەڕێوەبەری پۆلیسی کارەبای هەرێم و نوێنەری دانیشتوانی ناحیەکە ئامادەیبوون، وێڕای بەخێرهاتنی شاندی میوان و گوێبستی پێشنیارو داواکارییەکانیان کە تایبەت بوو بە کێشەی کارەبای کۆمەڵگەی خاڵخاڵان، بریکاری وەزارەتی کارەبا بەڵێنی پێدان بەپێی تواناو بودجەی بەردەست کار بۆ چارەسەری تەواوی گرفت و کەموکورتییەکانی کارەبای کۆمەڵگەی ناوبراو بکات، هەروەکو چۆن لەم قەیرانە سەختەی دارایی دا بەهەوڵ و هیمەتی کرێکار و ئەندازیار و کارمەندانی وەزارەت رێگایان نەداوە پرۆژە و کارە خزمەتگوزارییەکان راوەستێت بەتایبەتی لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و بەرزبوونەوەی خواستی بەکارهێنانی کارەبا و نەبوونی ئیمکاناتی دارایی بەردەست بۆ جێبەجێکردنی سیانەی وەرزی و پەرەپێدانی پرۆژەکانی ژێرخانی کارەبا.
لەو دیدارەدا کە بەڕێوەبەری گشتی دابەشکردنی کارەبا ئامادەیبوو، نوێنەری خەڵکی ناحیەی شوان دەستخۆشی لە پرۆژەو کارەکانی وەزارەتی کارەبا کردوو ئومێدی خواست بتوانن بەسەر کێشەو گرفتەکاندا زاڵ بن، لەلایەن خۆشیەوە بەڕێوەبەری ناحیەی شوان پشتگیری و هاوکاری خۆی دووپات کردەوە بۆ جێبەجێکردنی هەر داواکاری و پێشنیارێک کە خزمەت بە باشکردنی کاری فەرمانگەی کارەبا لەسنووری ناحیەکەیاندا دەکات.

1447813122017_sh1.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure