2662 جار خوێندراوەتەوە 8/15/2017

بریكاری وەزارەتی كارەبا خولەكانی مەشق و راهێنانی بەسەركردەوە

بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی خولەكانی مەشق و راهێنان، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا بەیاوەری شاندێكی وەزارەت هەریەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان و سەنتەری مەشق و راهێنانی بەسەركردەوە، لەو سەردانەیدا بریكاری وەزارەتی كارەبا لەنزیكەوە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی خولەكانی مەشق و راهێنانی لەسەنتەری ناوەندی مەشق و راهێنان كۆڵییەوەو گوێبستی ڕاو پێشنیارەكانی بەشداربووانی خولەكان بوو، وێڕای دەستخۆشی لەكارمەندانی بەشداربوو لەو خولانە داواشی لێكردن زیاتر خۆیان ماندوو بكەن و لەژیانی پراكتكی كاركردنیاندا سوودی لێوەربگرن. دواتر شاڵی بەیاوەری شاندی وەزارەت یەكە یەكەی بەشەكانی سەنتەرەكەی بەسەركردەوە.
هەر هەمان رۆژ بریكاری وەزارەتی كارەبا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانانی كردوو داوای لێكردن بەدواداچوونی وورد بۆ ئەنجامدانی كارو پرۆژەكان بكەن، بۆ ئەوەی لەم قەیرانە داراییەدا بەپێی توانا كارو پرۆژەكان لەكاتی خۆیدا جێبەجێ بكرێت.

417141582017_2.JPG

258141582017_1.JPG

528141582017_4.JPG

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure