208 جار خوێندراوەتەوە 12/08/2017

كاره‌بای سلێمانی رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

http://www.kurdiu.org/index.php/ku/news/kurdistan/49714

سه‌باره‌ت به‌ماوه‌ی‌ پێدان و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاته‌كانی‌ كاره‌بای‌ مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان به‌هاوڵاتیان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ دابه‌شكردنی‌ كاره‌بای‌ سلێمانی‌ ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه.

هیوا عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دابه‌شكردنی‌ كاره‌بای‌ سلێمانی‌ ڕایگه‌یاند: تائێستا هیچ بڕیارێك نه‌دراوه‌ كه‌ ماوه‌ی‌ پێدانی‌ كاره‌بای مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان كه‌مبكرێته‌وه‌ به‌هۆی گرانبونی‌ نرخی‌ گازوایله‌وه.


به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دابه‌شكردنی‌ كاره‌بای‌ سلێمانی‌ وتیشی: خاوه‌نی‌ مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان هاوشێوه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كاره‌بای‌ سلێمانی‌ به‌رده‌وام له‌خه‌می‌ دابینكردنی‌ كاره‌بادان بۆ هاوڵاتیان، ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕیارێك له‌باره‌ی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ماوه‌ی‌ پێدانی‌ كاره‌بای‌ مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان بدرێت، ئه‌وا ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه‌و تائێستاش هیچ بڕیارێكی‌ له‌وشێوه‌یه‌یان نه‌داوه.


هیوا عه‌بدوڵڵا بۆ میدیایه‌كی نزیك له‌ یه‌كێتی ڕونیكرده‌وه‌، لیژنه‌یه‌كی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌نێوان خاوه‌نی‌ مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كاره‌بادا هه‌یه‌و مانگانه‌ كۆبونه‌وه‌ ده‌كرێت و بڕیار له‌باره‌ی‌ ماوه‌ی‌ پێدانی‌ كاته‌كانی‌ كاره‌با به‌هاوڵاتیان ده‌درێت.


ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ كاره‌بای‌ مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان به‌هۆی گرانبونی‌ نرخی‌ گازه‌وه‌، هیوا عه‌بدوڵڵا وتی: ئه‌گه‌ر ماوه‌ی‌ پێدانی‌ كاره‌بای‌ مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان كه‌مبكرێته‌وه‌، ئه‌وكات ئێمه‌ش ڕێوشوێنی دیكه‌ ده‌گرینه‌به‌ر.


شایه‌نی باسه‌ چوارشه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو، مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانی‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌هۆی‌ گرانبونی‌ نرخی‌ گازه‌وه‌، له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێردا چوار كاتژمێر ماوه‌ی‌ پێدانی‌ كاره‌بای‌ مۆلیده‌یان به‌هاوڵاتیان كه‌مكرده‌وه‌.

485061382017_22.jpg

 

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure