366 جار خوێندراوەتەوە 8/9/2017

بریكاری وەزارەتی كارەبا: حكومەتی هەرێم بەمەرج كارەبا بەبەغدا دەدات

http://www.dwarozh.net/details.aspx?jimare=53903

هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا لەچاوپێكەوتنێكی تایبەت بە ( دواڕۆژ) تیشكی خستەسەر كەمبوونەوەی كارەباو چارەسەرییەكانی و چەند پرسێكی دیكەی كارەبا، لەبەشێكی چاوپێكەوتنەكەدا بریكاری وەزارەتی كارەبا دەڵێت: هەركاتێك حكومەتی بەغدا بۆ ئەو وێستگانەی كە لەكار كەوتوون سوتەمەنی پێویستیان بۆ دابین بكات، ئێمە كارەبایان لەرێگەی وەبەرهێنەرانەوە پێ دەدەین. هەروەها سەبارەت بەپشكی پێدانی كارەبا بۆ پارێزگاكانی هەرێم شاڵی وتی: لەسەر ئاستی وەزارەت لێژنەیەكی باڵامان لەگەڵ كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و پارێزگاكان پێكهێناوە كە بەشێوەیەكی دادپەروەرانە كارەبا دابەش دەكات، هەروەها زۆرترین دەسەڵاتمان بۆ بەڕێوەبەرە گشتیەكانی پارێزگاكان دابەزاندۆتە خوارەوە. بۆ خوێندنەوەی چاوپێكەوتنەكە دەتوانن دەتوانن سەردانی سایتی دوارۆژ بكەن.

372511982017_2.jpg

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure