319 جار خوێندراوەتەوە 8/1/2017

بەرپرسی نوێی ئابووری لەكونسوڵخانەی ئەمەریكا لەهەرێم سەردانی وەزارەتی كارەبای كرد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا بەئامادەبوونی دیار بابان بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا پێشوازی كرد لە خاتوو هێڵدەر كۆبڵی بەرپرسی نوێی بەشی ئابووری لەكونسوڵخانەی ئەمەریكا لەهەرێم و شاندی یاوەری، بریكاری وەزارەتی كارەبا پیرۆزبایی لە بەرپرسی بەشی ئابووری كرد بەبۆنەی دەست بەكاربوونی وەك بەرپرسی نوێی ئابووری لەكونسوڵخانەی وڵاتەكەی لەهەرێم و ئامادەیی خۆشی دەربڕی بۆ هاوكاری و پشتیوانی كردنیان بۆ سەرخستنی كارەكانیان، لەلایەن خۆشیەوە هێڵدەر كۆبڵی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەو كارانەی تیمی وەزارەتی كارەبا ئەنجامیانداوەو ئومێدەوار بوو لەداهاتوودا پەیوەندییەكانی نێوان وەزارەتی كارەبا و كونسوڵی ئەمەریكا لەهەولێر زیاتر بەرەوپێشەوە بچێت و ئامادەیی خۆشی دەربڕی بۆ پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییەكانیان لەپێناو پێشخستنی كەرتی كارەبا لەهەرێمی كوردستان.

57109182017_111222.JPG

 


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure