795 جار خوێندراوەتەوە 7/5/2017

روونكردنەوەیەك لەوەزارەتی كارەباوە سەبارەت بەدابینكردنی كارەبا بۆ پرۆژەكانی ئاوی خواردنەوە

وەزارەتی كارەبا كە ئەركی دابینكردن و پێدانی كارەبایە بۆ سەرجەم هاوڵاتیان و پرۆژە خزمەتگوزارییەكان بەتایبەتی پرۆژەكانی ئاوی خواردنەوە، هاوڵاتیانی بەڕێز ئاگادار دەكەینەوە كە لێتێنەگەیشتنێك هەیە لەلایەن بەڕێز وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزارەوە سەبارەت بەكێشەی كەمی ئاوی خواردنەوەی هاوڵاتیان، بەوەی بەڕێزیان كێشەكەی وەزارەتەكەی لكاندووە بەكەمی كارەباوە، وەزارەتی كارەبا بەبەردەوامی هاوكاری وەزارەتی شارەوانی كردووە بەپێدانی كارەبای بەردەوامی 24 كاتژمێری بۆ پرۆژە ستراتیژییەكانی ئاو و بگرە لەسەروو توانای وەزارەتەوە هاوكاری وەزارەتی ناوبراوی كردووە، سەبارەت بەبیرەكانی ئاوی خواردنەوەش وەزارەتمان بەپێی توانا كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبایان زیاتر كردووە لەهاوبەشانی ئاسایی ئەمە جگە لەوەی بەشێك لەبیرەكان دوو سەرچاوە كارەبایان بۆ دابین كراوە.
وەزارەتی كارەبا چەندین جار داوای هاوكاریی لەوەزارەتی شارەوانی كردووە بەمەبەستی صیانە و چاككردنەوەی تۆڕەكانی كارەبا لەكاتێكدا وەزارەتی ناوبراو لە 40%ی داهاتیان بۆ خۆیان خەرج دەكرێت و وەزارەتی كارەبا هیچ بڕە پارەیەكی بۆ تەرخان نەكراوە لەداهاتی كارەبا و هیچ بڕە پارەیەكیشی لە بڕی خەرجكردنی وزەی كارەبا بەوەزارەتی كارەبا نەداوە كە ئەمەش ئەركێكی قورسە لەسەر وەزارەتی كارەبا.
وەزارەتی كارەبا رێژەی بەرهەمهێنانی كارەبای هەروەكو خۆیەتی لەگەڵ بەرزبوونەوەی داخوازی لەسەر كارەبا بەهۆی وەرزی هاوینەوە، ئەمە لەكاتێكدا پرۆژەكانی ئاو كارەبای خۆیان وەردەگرن بەبێ گرفت، هەربۆیە هەر كێشەیەك لەكەمی ئاو دەگەڕێتەوە بۆ كێشەی تەكنیكی لەوەزارەتی شارەوانی.

16549572017_8888.jpg

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure