794 جار خوێندراوەتەوە 9/1/2017

هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا: پێویستە باشترین میكانیزم بگیرێتەبەر لەپێناو كۆنترۆڵكردن و دابەشكردنی دادپەروەرانەی كارەبا بەسەر پارێزگاكاندا

سەرەڕای قەیرانی دارایی وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی جێبەجێكردنی پرۆژەیەكن بۆ رێكخستنەوەو كۆنترۆڵكردنی كارەبا، بۆ ئەم مەبەستە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا لەگەڵ ژمارەیەك لەشارەزایانی كۆمپانیای ABBسویسری كۆبوونەوە و لەنزیكەوە باس لە چۆنیەتی باشتركردنی كۆنترۆڵكردنی كارەبای بەرهەمهاتوو دابەشكردنی بەشێوەیەكی دادپەروەرانە لەسەر پارێزگاكان كرا، لەو كۆبوونەوەیەدا كە سینیشا میلوشوفیچ شارەزای بواری گەیاندن لەكۆمپانیای ناوبراو بەڕێوەبەری گشتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم ئامادەیبوون، بریكاری وەزارەتی كارەبا داوای كرد بەشێوەیەكی دادپەروەرانەو زانستی كۆنترۆڵی كارەبای بەرهەمهاتوو بكرێت و لەسەر پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت، لەم پێناوەشدا ئامادەیی وەزارەتی نیشاندا بۆ پێشكەشكردنی هەموو كار ئاسانی و هاوكارییەك.
كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ لەچوارچێوەی كۆمەڵێك كاروچالاكی وەزارەتی كارەبا دێت كە لەپێناو رێكخستنەوەو كۆنترۆڵكردنی بەڕێوەبردنی سیستەمی كارەبا دێت.

 

 

20587912017_11.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure