979 جار خوێندراوەتەوە 8/28/2016

لەپارێزگای هەولێر دوو قوتابخانەو نەخۆشخانەیەك بە وزەی خۆر كارەبای بۆ دابین دەكرێت

بەمەبەستی بەشداریكردنی رێكخراوو كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بەوزەی خۆر؛ ئەمڕۆ هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا پێشوازی لە باربەرە رایكی سەرۆكی  نووسینگەی هەرێمی كوردستانی رێكخراوی IOMی سەر بەئاژانسی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد، لەدیدارێكدا وێڕای بەخێرهاتنی شاندی ناوبراو رێكخراوەكە ئامانجی سەردانەكەیان خستەڕوو كە پێشكەشكردنی پرۆژەی دانانی 3 وێستگەی وزەی خۆرە بەقەبارەی 520 كیلۆوات بۆ دوو قوتابخانەی پارێزگای هەولێرو نەخۆشخانەیەك، پرۆژەكەش لەلایەن رێكخراوی ناوبراو تەمویل دەكرێت و لە ڕێگەی كۆمپانیایەكی ناوخۆوە جێبەجێ دەكرێت. دوای باسكردنی ووردەكارییەكانی جێبەجێكردنی ئەو پرۆژەیە بریكاری وەزارەتی كارەباسوپاسی رێكخراوەكەی كردوو ئامادەیی وەزارەتی نیشاندا بۆ پێشكەشكردنی هەر كارئاسانی و هاوكارییەك كە لەپێناو سەركەوتنی پرۆژەكەیان پێویستیانە، هاوكات داوای كرد ئەم سێ پرۆژەیەیان ببێتە سەرەتایەك بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی گەورەترو فراوانتر لە هەرێمی كوردستان، تەنانەت لەئایندەدا دەتوانرێت پرۆژەی هاوشێوە بۆ كەمپی ئاوارەكانیش دانرێت.

210102882016_11.jpg

2310102882016_22.jpg

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure